نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / نێچیرڤان بارزانی سەرەخۆشی لە سه‌رکكۆمارى ميسر دەکات

نێچیرڤان بارزانی سەرەخۆشی لە سه‌رکكۆمارى ميسر دەکات

وەزارەتی دەرەوەی میسر رایگەیاند، رۆژی شەممە ئەحمەد جیهاد سەعید حارس کۆنسوڵی وڵاتەکەیان لە هەولێر کۆچی دوایی کردووە. ئەمڕۆش نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەرەخۆشی خۆی ئاراستەی کەسوکارەکەی و سەرۆککۆماری میسر کرد.  لە راگەیێنراوەکەی وەزارەتی دەرەوەی میسر ئاماژەی بە هۆکاری گیان لەدەستدانی کۆنسوڵی وڵاتەکەیان لە هەولێر نەکردووە.  نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ یەکشەممە 12-07-2020، پرسه‌نامه‌يه‌كى ئاراسته‌ى عه‌بدولفه‌تاح سيسى، سه‌رۆکكۆمارى ميسر كرد و تيايدا بۆ كۆچى دوايى ئه‌حمه‌د حارس كۆنسوڵى كۆمارى ميسرى عه‌ره‌بى له‌ هه‌ولێر، سه‌ره‌خۆشى له‌ سیسی كرد و هاوخه‌ميى خۆى بۆ له‌ده‌ستدانى خوالێخۆشبوو ده‌ربڕى كه‌ دوێنێ له‌ ميسر كۆچى دوايی كرد. نێچيرڤان بارزانى، هه‌روه‌ها پرسنامه‌يه‌كى ئاراسته‌ى خانه‌واده‌ى خوالێخۆشبووش كرد و “له‌ هه‌ردوو پرسه‌نامه‌كه‌دا هيواى خواست خواى مه‌زن خوالێخۆشبوو بخاته‌ به‌ر به‌زه‌ييى خۆى و سه‌بوورى و دڵنه‌واييى خێزان و كه‌سوكارى بداته‌وه‌.”

بەپەلە

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی نوێی ڤاتیکان لە عێراق دەکات

ئه‌مڕۆ شەممە 16ی ئایاری 2026، سەرۆک مەسعود بارزانی، پێشوازی لە مەتڕان میرۆسلاڤ ڤاچۆڤسکی، باڵیۆزی نوێی …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *