
رێوشوێنه‌كانی گرتنی سۆران عومه‌ر په‌رله‌مانتاری كۆمه‌ڵی ئیسلامی كردستان ده‌ستی پێ كرد و دادگای لێكۆڵینه‌وه‌ی هه‌ولێر یاداشتنی گرتنی بۆ سۆران عومه‌ر ده‌كرد.
به گوێره‌ی یاداشتی دادگا، سه‌رۆكایه‌تی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی ناوچه‌ی هه‌ولێر/ دادگای لێكۆڵینه‌وه‌ی هه‌ولێر ئاراسته‌ی هه‌موو ئه‌ندامانی به‌رزه‌فتی دادوه‌ری و سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی پۆلیسی كردووه، ئه‌و هێزانه فه‌رمانیان پێكراوه سۆران عومه‌ر وه‌ك تۆمه‌تبار بگرن و بیده‌ن به دادگا، به‌و پێیه‌ی له بنكه‌ی پۆلیسی خانه‌قا سكاڵای له‌سه‌ر تۆمار كراوه.
پێشتر په‌رله‌مانی كوردستان له‌سه‌ر “درۆ و ده‌له‌سه” پارێزبه‌ندی له‌سه‌ر ئه‌و په‌رله‌مانتاره هه‌ڵگرت و ئێسته به گوێره‌ی حوكمه‌كانی ماده‌ی 433 له یاسای سزادانی عێراقی ژماره 111ی ساڵی 1969 رووبه‌ڕووی دادگا ده‌كرێته‌وه.