
حكوومه‌تی ئێمه حكوومه‌تێكی حزمه‌ت گوزاره لێره‌شه‌وه من ده‌مه‌وێت سوپاسی هه‌موو كابینه‌كه و به‌ڕێز كاك قوباد وه‌ك جێگری سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش بكه‌م كه هه‌موو به‌یه‌كه‌وه و به ڕوحیه‌تێكی به‌رزی به‌ر پرسیارانه هاوكاری یه‌كتر بوین وه ئه‌وه‌ی له تواناماندابووه،بۆ گه‌یاندنی خزمه‌ت گوزاری بۆ هه‌موو خه‌ڵكی كوردستان به‌رده‌وامبێت، ڕاسته ئێمه له حزب و لایه‌نی جیاوازدا هاتوین و حكوومه‌تێكی ئیتیلافیمان پێكهێناوه،به‌ڵام ئه‌وه‌ی من هه‌ستم پێنه‌كردووه ئه‌وه‌ییه كابینه‌كه‌ی ئێمه كابینه‌ی حزبی بێت وه ئێمه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك وه‌زیری حزبیمان له حكوومه‌دا نییه،وه‌زیره‌كانی ئێمه به خۆم و جێگری سه‌رۆكی حكوومه‌تیشه‌وه وه‌زیر و خزمه‌ت گوزاری هه‌موو خه‌ڵكی كوردستانین به‌بێ جیاوازی ،به‌بێ ئه‌وه‌ی جیاوازی له‌ناوچه‌كاندابكرێت یانیش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئێمه له‌حزب و لایه‌نی جیاوازه‌وه هاتووین،ئه‌م ڕوحیه‌ته‌ی پێكه‌وه‌كاركردن وای لێكردووین تیمێكی زۆر كاریگه‌رمان هه‌بێت وه موسته‌جمبن بۆ ئه‌وه‌ی به‌یه‌كه‌وه بتوانین زیاتریش ئێوه‌ی خۆشه‌ویست بكه‌ین.