نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / ئاكۆ محه‌ممه‌د: ده‌بێت خه‌ڵكانی نیشتیمان په‌روه‌ر له‌گه‌ڵ پڕۆژه‌ی چاكسازیبن

ئاكۆ محه‌ممه‌د: ده‌بێت خه‌ڵكانی نیشتیمان په‌روه‌ر له‌گه‌ڵ پڕۆژه‌ی چاكسازیبن

پسپۆرانی بواری ئابووری و بازرگانی دووپات له‌وه‌ ده‌كه‌نه‌وه‌، كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان چالاكانه‌ هاتووه‌ته‌ مه‌یدان بۆ جێبه‌جێكردنی پرۆسه‌ی چاكسازی و دووپاتیش له‌وه‌ ده‌كه‌نه‌وه‌، كه‌ تا ئێسته‌ هه‌نگاوی گه‌وره‌ نراوه‌ و سه‌ركه‌وتنی حكوومه‌ته‌كه‌ی پشتڕاست كردووه‌ته‌وه‌ و داوایش ده‌كه‌ن كه‌ ئه‌وانه‌ی خۆیان به‌ نیشتمانپه‌روه‌ر ده‌زانن پشتیوانی له‌ پرۆسه‌كه‌ بكه‌ن.

ئاكۆ محه‌مه‌د سه‌رۆكی به‌شی بازرگانی نێوده‌وڵه‌تی له‌ زانكۆی هه‌ڵه‌بجه‌، ڕاگه‌یاند، هه‌نگاوی چاكسازی گرنگه‌ له‌ دروشم ده‌ربچێ و گۆڕانكاری له‌ بونیات و پلان و كاركردن دروست بكات، كابینه‌ی نۆ دروشمی چاكسازی هه‌ڵگرتووه‌ و پێویسته‌ چاكسازی زیاتر بكات له‌ داهات و گومرگ و كه‌رتی نه‌وت و گاز و مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران، جیاوازی چینایه‌تی نه‌هێڵێت و فه‌رمانبه‌رێك هه‌موو ته‌مه‌نی خزمه‌تكردن بووه‌ له‌ پاڵ ئه‌وه‌دا ناكرێ كه‌سێك به‌ پله‌ی باڵا خانه‌نشین بكرێ و مووچه‌ی له‌و كارمه‌نده‌ زیاتر بێت.

یاسای چاكسازی حیكمه‌تێكه‌ و جێبه‌جێكردنیشی گرنگتر، پێویسته‌ حكوومه‌ت مانگانه‌ لیژنه‌ی هه‌بێ و ئاگه‌داری پرۆسه‌كه‌ بێت، ئه‌وانه‌یشی خۆیان به‌ دڵسۆز و نیشتمانپه‌روه‌ر ده‌زانن، ده‌بێت پشتیوانی هه‌نگاوه‌كانی چاكسازی بن، ئه‌و خه‌ڵكه‌یشی بندیوارن و پاره‌یه‌كی باش وه‌رده‌گرن، به‌ دڵنیاییه‌وه‌ دژایه‌تی چاكسازی ده‌كه‌ن.

بەپەلە

مەسرور بارزانی بڕیارێکی لە بەرژەوەندیی سنووری قەزای پشدەر دا

بە بڕیاری سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی، بەشێکی داهاتی مەزری کێلێ بۆ پرۆژە تەواونەکراوەکانی سنووری قەزای …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *