نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / بازرگانی نائاسایی لاهوور جەنگی ٨٥٪ پێنچوێنییەکانی توشی کۆرۆناکرد

بازرگانی نائاسایی لاهوور جەنگی ٨٥٪ پێنچوێنییەکانی توشی کۆرۆناکرد

به‌رپرسێكی كه‌رتی ته‌ندروستی له‌ سنووری پێنجوێن ئاشكرای كرد، تا ئێسته‌ نزیكه‌ی له‌ 85%ی دانیشتووانی ناوچه‌كه‌ هه‌ڵگر و تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون.

پێنجوێن یه‌كێكه‌ له‌و ناوچانه‌ی‌ بووه‌ قوربانی‌ بازرگانی‌ چه‌ند به‌رپرسێكی‌ یه‌كێتی‌ به‌هۆی‌ ئه‌وه‌ی‌ له‌ماوه‌ی‌ ڕابردوو بۆ درێژه‌دان به‌ كاره‌ بازرگانییه‌كانیان تیمه‌ ته‌ندروستییه‌كانیان له‌ مه‌رزی‌ ئه‌و سنوورانه‌ لابرد. ئه‌وه‌یش راسته‌وخۆ پێنجوێنی‌ كرده‌ قوربانی‌ كۆرۆنا.

هێرش عه‌لی، به‌رپرسی داتاكانی كۆرۆنا له‌ پێنجوێن و مه‌رزی نێوده‌وڵه‌تی باشماخ٫ راگه‌یاند، به‌پێی نوێترین ئه‌و ئامارانه‌ی له‌به‌رده‌ستن، تا ئێسته‌ له‌ 85%ی دانیشتووانی ناوچه‌كه‌ هه‌ڵگر و تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون.

روونیشی‌ كرده‌وه‌ كه‌ له‌ پێنجوێن، نزیكه‌ی دوو تا سێ هه‌زار كه‌س تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون. هه‌روه‌ك دووپاتی‌ له‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ خه‌ڵكی به‌پاساوی نیگه‌رانیان له‌دۆخی ئابووری، پابه‌ندی رێنوێنییه‌ ته‌ندروستیه‌كان نابن.

بەپەلە

عەبدوڵا رێشاوی:ئەمریکا هەولێر دەکاتە ناوەندی بریاری خۆی

وردەکاری لە کۆمێنتە عەبدوڵا ڕێشاوی چاودێری سیاسی دەڵێ:” قورسکردنی پێگەی هەرێم بەسەر بەغدادا و ئەم …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *