
لاهوور جه‌نگی له‌ڕێگه‌ی كۆمه‌ڵێك قه‌ڵه‌م به‌ده‌ست و په‌رله‌مانتاره‌وه كار بۆتێكدانی ئاڵۆزكردنی پێوه‌ندییه‌كانی لایه‌نه سیاسییه‌كان ده‌كات و پشێوی نانه‌وه له‌ناو كۆمه‌ڵگا به‌تایبه‌ت له‌ئێستادا قه‌یرانی دارایی و سیاسی و ته‌ندروستی له كوردستان بوونی هه‌یه، به‌هۆكاری كاره چه‌په‌ڵه‌كانی تاقمه‌كه‌ی لاهووره‌وه.
به‌پێ ئه‌و وێنانه‌ی ده‌ستی چركه كه‌وتوون، لاهوور جه‌نگی و هونه‌ر تۆفیق نوسه‌ری نزیك له‌خۆی و سۆران عومه‌ر پیاوی تایبه‌تی خۆی، له شوێنێكی تایبه‌ت كۆبوونه‌ته‌وه گفتوگۆده‌كه‌ن.
لاهوور جه‌نگی كه هاوسه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستانه و به‌شێكی زۆری سه‌ركرده و سیاسییه‌كانی ناو یه‌كێتیی به كرده‌وه‌كانی به‌رانبه‌ر خه‌ڵكی كوردستان ئیحراج كردوو، ڕۆژانه پیلانی نوێ داده‌نێ و له ڕێی سۆران عومه‌ر په‌رله‌مانتاری كۆمه‌ڵی ئیسلامی جێبه‌جێی ده‌كات و كۆمه‌ڵێك نووسه‌ریش كه به پاره كاری بۆ ده‌كه‌ن به نووسین پشتیوانی پیلانه‌كانی ده‌كه‌ن.
ده‌زگا ڕاگه‌یاندنه‌كانی لاهوور جه‌نگی به‌رده‌وام ته‌واوی قسه و نوسینه‌كانی هونه‌ر تۆفیق و سۆران عومه‌ر له ئێستادا ته‌نها نوسینی ڕق و جنێو ده‌نوسن.
چرکە دامەزراوەیەکی میدیایی ئەهلی و ئازادە، خاوەنی گۆڤار و ماڵپەڕی چرکەیە