نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی: شۆمان به‌سراوه‌ته‌وه‌ به‌ قه‌واره‌ی كوردستان

بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی: شۆمان به‌سراوه‌ته‌وه‌ به‌ قه‌واره‌ی كوردستان

ئه‌ندامێكی مه‌كته‌بی سیاسیی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی لە كوردستان ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات هه‌ركه‌سێك باس له‌ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان بكات، ئاهی دایكی شه‌هیدان دەیگرێت.
ئه‌نوه‌ر عه‌نه‌بی، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی لە كوردستان، راگەیاند، ئەو شکۆیەی ئێستا تاکی کورد هەیەتی، بەهۆی قەوارەی هەرێمی کوردستانەوەیە.
ئەنوەر عەنەبی بە ئاماژەکردن بەوەی هەزاران کەس خۆی بۆ دروستکردن و پاراستنی قەوارەی هەرێمی کوردستان بەخت کردووە، راگەیاند، ئاهی دایکی شەهیدان ئەو کەسانە دەگرێت، کە داوای هەڵوەشاندنەوەی ئەو قەوارەیە دەکەن.
هەروەک ئەو سەرکردەیەی بزووتنەوەی ئیسلامی رایگەیاند، داواکردنی هەڵوەشاندنەوەی قەوارەی هەرێمی کوردستان دڵی کوردستانییان ئازار دەدات و هەرکەسێک مەبدەئی هەبێ، قسەیەکی لەو شێوەیە ناکات.

بەپەلە

پەیامی سەرۆکی حکومەت لە ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامیی کوردستان

لە ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامیی کوردستان ، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی سەرۆک و ئەندامانی …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *