حەمە ڕەشید محەمەد، کە ناسراوە بە حەمە ڕەشید مرواری، پلەی عەمیدە لە فەرماندەیی سلێمانیی سەر بە یەکەی ھەشتا، ئێوارەی ئەمڕۆ ٢٧/٦/٢٠٢٠ لە لایەن چەند کەسێکی نە ناسراوەوە تەقەی لێ کرا و ئێستا ھێزە ئەمنییەکان بۆ لێکۆڵینەوە گەشتوونەتە شوێنی تەقەکان.
بەسام عەلی، بەرپرسی لقی ١٢ی ھەڵەبجەی پارتی دیموکراتی کوردستان. جەختی كردەوە كە ماوەیەكە لە پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە، ئاسایشی سیاسی و کۆمەڵایەتی شێواوە، بە جۆرێک ھێرش دەکرێتە سەر دامودەزگای حزبی و حکوومی، پەلاماری بازگەکان دەدرێت و تەقە لە بارەگاکانی پارتی و ماڵی فەرماندەکانی پارتی دەکرێت، بۆیە ئەو حاڵەتانە خەریکە دەبنە دیاردەیەکی زەق”.
هاوكات بە ئەرکی دەزگا ئەمنی و فەرمییەكانی حکوومەتی هەرێمی كوردستانی زانی، سەقامگیری بۆ ئەم ناوچانە بگێڕنەوە و بارەگا و كادیرانی پارتیش لە هێرشی تەقەكەرەكان بپارێزن.
خورماڵ شارۆچکەیەکی هەرێمی کوردستانە کە لە پارێزگای ھەڵەبجەدایە و بە دووریی (٧٠) کیلۆمەتری ڕۆژھەڵاتی شاری سلێمانی هەڵكەوتووە. خورماڵ ناوەندی ناحیەی خورماڵە و لە دەشتی شارەزوور و نزیک بە ناوچەی ھەورامانە.