نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / بڵاو كراییه‌وه‌ بزانه‌كێن ئه‌وانه‌ی ترسیان له‌ چاكسازی هه‌یه‌ و ئاشكرابوون

بڵاو كراییه‌وه‌ بزانه‌كێن ئه‌وانه‌ی ترسیان له‌ چاكسازی هه‌یه‌ و ئاشكرابوون

بەرپرسی لقی دووی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕای دەگەیەنێت، گەندەڵەكان ترسیان هەیە چاكسازییەكە هەموویان بگرێتەوە، هیچ جۆرێكیان لێیەوە دەرباز نەبن، بۆیە هەمویان پەلەقاژەیانە.

ئەحمەد كانی بەرپرسی لقی دووی پارتی دیموەكراتی كوردستان لەلاپەڕەی تایبەتی خۆی لە فەیسبووك بڵاوی كردووەتەوە، گەندەڵەكان ترسیان هەیە چاكسازییەكە هەموویان بگرێتەوە، هیچ جۆرێكیان لێیەوە دەرباز نەبن، بۆیە هەمویان پەلەقاژەیانە، خۆیی و بێگانە یەك مەیدانە.

بەرپرسی لقی دوو بۆ جۆرەكانی گەندەڵی نووسیویەتی، ئەوەی ملیارێك دۆلار لە ماڵی گشتی دەدزێت گەندەڵە، ئەوەی درۆ دەكات بۆ ئەوەی پێگەی خۆی بەهێز بكات و هەژاران هەڵبخەڵەتێنێت گەندەڵە، ئەوەی ڕاستییەكان دەدزێت و درۆ دەخاتە شوێنیانەوە گەندەڵە، ئەوەی بوختان دەكات و ڕاستییەكان سەرەوژێر دەكات گەندەڵە.

بەرپرسی لقی دوو ڕوونی دەكاتەوە، ئەوەی هێرۆیین دێنێت، ئەوەی هێرۆیین دەفرۆشێت، ئەوەی هێرۆیین دەخوات گەندەڵە، ئەوەی خەڵك گێل دەكات گەندەڵە، ئەوەی خەڵك بەگێل دەزانێت گەندەڵە، ئەوەی دەیەوێت بەناوی ئاین دنیا بخوات گەندەڵە، ئەوەی دەیەوێت دین بەدنیا بگۆڕێتەوە گەندەڵە، ئەوەی دەیەوێت بە ئیرهابی فیكری سیاسەت بكات گەندەڵە، ئەوەی دەیەوێت بەئیرهابی فیكری خەڵك لە ئینتیمای نیشتمانی سارد بكاتەوە گەندەڵە، ئەوەی بیەوێت ڕێ لە چاكسازی بگرێت گەندەڵە.

باسی لەوەش كردووە خاوەنی هەموو ئەو گەندەڵییانە ئەوەیە سیخوڕێكی خوێڕی بێت یاری بەعاتیفەی بژێوی و سەختی و موعاناتی ژیانی نالەباری هەژارێك بكات، بۆ ئەوەی ئینتیمای نەتەوەیی و نیشتمانیمان لەناو ببات و خاكمان هەراج بكات و بیفرۆشێت، دەبێت خۆی بزانێت و میلەتیش دەزانێت كە ئەو گەندەڵی 3D یە.

لە كۆتایی نووسینكەی ئەحمەد كانی هاتووە، ئەگەر میلەتیش لەسەرەمەرگدا گەردنی ئازاد بكات، خوای ئەو میلەتە لێی خۆش نابێت و تاهەتایە لەگەڵ ئەبو جەهل و موسەیلەمەی كەزاب لە ناوەندی جەهەندەم دەیسووتێنێت، بۆیە زۆری نەماوە لە ئێستەوە پیرۆزبایی لێ بكەن.

بەپەلە

مەسرور بارزانی پێشوازی لە یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا کرد

  ئەمڕۆ پێنجشەممە 16/5/2024، مەسرور بارزانی، سەرۆكی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە جێفری پایت یاریدەدەری …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *