نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / عەزیز ڕەئوف بۆ حاجی کاروان:

عەزیز ڕەئوف بۆ حاجی کاروان:

کــــــەریمی عــــەلەکە بە ناوی خــــێرخوازییەوە مـــــوسڵمانی هەڵنەخەڵەتاند!

نووسەر و رەخنەگر عەزیز ڕەووف لە پەیامێکی تونددا ڕەخنە لە لێدوانێکی بانگخوازی ئیسلامی، حاجی کاروان دەگرێت سەبارەت بە پێکهاتەی جوو لە کوردستان و مێژووی پێکەوەژیانی ئایینی و ڕۆڵی کەسایەتییە مەسیحییەکانی وەک کەریمی عەلەکەی بیر دەخاتەوە.

ئەم وەڵامدانەوەیەی عەزیز ڕەووف دوای ئەوە دێت کە پێشتر بانگخواز حاجی کاروان لە پۆستێکدا سەبارەت بە جووەکانی کوردستان نووسیبووی “باش بوو کوردستان لەم مەخلووقانە ڕزگاری بوو!”، ئەمەش کاردانەوەی لێکەوتەوە و بە لێدان لە بنەماکانی پێکەوەژیانی ئایینی لێک درایەوە.

لە پەیامەکەیدا، عەزیز ڕەووف ئاماژە بەوە دەکات کە کوردستان لە ڕابردوودا شوێنی پێکەوەژیان و دیندارییەکی ڕۆحانی بووە و لێوانلێو بووە لە ئەدەب و هۆشیاری. ئەو دەڵێت جووەکان بەشێکی گرنگی شارەکانی وەک سلێمانی و هەڵەبجە بوون، بێ ئەوەی هیچ ململانێ و نیگەرانییەک لەنێوان پێڕەوکارانی ئایینەکاندا هەبووبێت.

هەروەها وەک نموونەیەک بۆ ئەو مێژووەی پێکەوەژیان، باس لە سەردەمی شێخ مەحموودی حەفید دەکات کە لەناو ئەو هەموو موسڵمانەدا کەسایەتییەکی مەسیحیی وەک کەریمی عەلەکە دەکاتە وەزیری دارایی.
ئەو پێیوایە کەریمی عەلەکە نموونەی مرۆڤدۆستی و دەستپاکی بووە و هەرگیز ئامادە نەبووە بە ناوی خێرخوازییەوە موسڵمانی داماو هەڵبخەڵەتێنێت.

لە بەشێکی تری قسەکانیدا، ئەو نووسەرە هیوادارە ئەو قسانە ڕای یەکگرتووی ئیسلامی نەبێت و داوا دەکات ئەو حزبە لێدوانەکە ڕەت بکاتەوە، چونکە پێیوایە بێدەنگیی هەر لایەنێک و کەسایەتییەکی ئیسلامی بەرامبەر بەم قسانە، وا دەکات وەک ڕای کۆی ئیسلامییەکانی کوردستان سەیر بکرێت.

لە کۆتاییشدا جەخت لەوە دەکاتەوە کە کوردستان ئەوکاتە شایەنی ژیان بووە کە هێشتا دەستی بیرکردنەوەی سەلەفی و ئیخوانیی پێ نەگەیشتبوو.

بەپەلە

سەرۆکوەزیران پیرۆزبایی دەستبەکاربوون لە کونسوڵی گشتیی فەرەنسا دەکات

یەکشەممە 20ـی ئەیلوولی 2026، مەسرور بازرانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە کونسوڵی گشتی نوێی …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *