
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی سەرەخۆشی لە سەرۆکی بەرەی تورکمانی عێراقی دەکات
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، لە پەیامێکی سەرەخۆشیدا هاوخەمی خۆی بۆ کۆچی دوایی باوکی محەمەد سەمعان کەنعان، سەرۆکی بەرەی تورکمانی عێراقی دەربڕی.
دەقی پرسەنامەی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان
بەڕێز محەمەد سەمعان کەنعان، سەرۆکی بەرەی تورکمانی عێراقی؛
بۆ کۆچی دوایی باوکی بەڕێزتان ، پرسە و سەرەخۆشی لە ئێوە و بنەماڵە بەڕێزەکەتان دەکەم ، خودای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و ئارامی و دڵنەواییش بە بنەماڵەکەتان ببەخشێت.
مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
چرکە دامەزراوەیەکی میدیایی ئەهلی و ئازادە، خاوەنی گۆڤار و ماڵپەڕی چرکەیە