نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / ئومێد خۆشناو: رێڕەوی ژیان لە هەولێر کارەکانی دەستی پێکرد

ئومێد خۆشناو: رێڕەوی ژیان لە هەولێر کارەکانی دەستی پێکرد

وردەکاری قۆناخی پڕۆژەکە لە کۆمێنتە

كارەكانی پرۆژەی رێڕەوی ژیان بەچڕی دەستی پێ‌ كردەوە

دوای تەوابوونی وەرزی باران دووبارە كارەكانی رێڕەوی ژیان دەستی پێ‌ كردووە و ئێستە بەچڕی كاری تێدا دەكرێت.

پێشتر بەهۆی ئەو ڕێژە زۆرەی بارانبارینی ئەمساڵەوە ماوەی چەند مانگێك بوو، كاركردن لە پێگەی پڕۆژەكە وەستا بوو.

ئێستە كارەكانی دەستی پێ‌ كردووەتەوە و رێڕەوی ژیان دەبێتە یەكێك لە سیما جوانەكانی هەولێر.

لە پێنجی تشرینی دووەمی ساڵی 2025 مەسروور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان بەردی بناغەی ئەو پرۆژەیەی دانا.

بڕیار درا كۆڕنیش بكرێت بە پڕۆژەیەكی گرنگی گەشتیاری و ژینگەیی سەرنجڕاكێش، لە زێی گەورەوە ئاوی بۆ ڕابكێشرێت و لە ڕێگەی دروستكردنی سێ دەریاچە و چەند پۆندێكەوە دوای ئاو كۆكردنەوە تێیاندا، بە بەردەوامی ئاو بگەیەنرێت بە كۆڕنیش.

پێویستە پڕۆژەكە بە شێوەیەك بێت، لە ڕووی ژینگەیی و گەشتیارییەوە سوودی زۆر بە ناوچەكە و دانیشتووانی شاری هەولێر بگەیەنێت و سروشت بگەڕێتەوە بۆ ناوشار و سیمایەكی جوان بە پایتەختی هەرێمی كوردستان بدات، بۆ دەستپێك و جێبەجێكردنی پڕۆژەكەش وەك قۆناغی یەكەم لە شەقامی (هەولێر- شەقڵاوە) تا شەقامی (هەولێر- مەخموور) بوو.

ئەنجامدانی ئەو پڕۆژەیە، گرنگیی تایبەتی خۆی هەیە بۆ سەنتەری شاری هەولێر و بە ئەنجامدانی، پایتەختی هەرێمی كوردستان دەباتە قۆناغێكی ترەوە.

ئەو بەشەی كە دەكەوێتە بەشی ڕۆژهەڵاتی شاری هەولێر، بە تەنیشت هەریەك لە گەڕەكەكانی پێنجی حەسارۆك و گەلاوێژ و فەرمانبەران و چەند گەڕەكێكی تردا دەڕوات.

جێگەی باسە كۆڕنیشی هەولێر كە ڕێڕەوێكی ئاوییە، لە ساڵی 1972 بۆ پاراستنی هەولێر لە لافاو دروست كراوە، زیاتر لە وەرزی زستان ئاوی تێدا كۆ دەبێتەوە، بەڵام بەهۆی مانەوەی ئاوەكە و تێكەڵبوونی بە ئاوەڕۆی بەشێك لە گەڕەكەكان و پاشماوەی ماڵان و خۆڵ خاشاك، بۆنێكی ناخۆش دروست دەبێت و بووەتە هۆی بێزاریی خەڵك، ئێستە پلانی حكوومەت ئەوەیە دیمەنەكە پێچەوانە بكاتەوە و بیكات بە پڕۆژەیەكی گرنگی گەشتیاری.

بەپەلە

پارتی‌ پەیامێکی ئاڕاستەی بافڵ تاڵەبانی کرد

پەیامی پیرۆزبایی مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان بەڕێز/ بافڵ …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *