نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / قه‌وما له‌ناو یه‌كێتی مه‌كته‌بی سیاسی و لاهوور جه‌نگی شه‌ڕه‌

قه‌وما له‌ناو یه‌كێتی مه‌كته‌بی سیاسی و لاهوور جه‌نگی شه‌ڕه‌

راگەیاندنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەژێر فشاری لاهوور جەنگی، سەردەستەی تاقمە خیانەتكارەكەی ١٦ی ئۆكتۆبەری ٢٠١٧ی نێو یەكێتی، بەیاننامەی مەكتەبی سیاسیی حزبەكەی لادا.
كاتژمێر ٣ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە ٢٣ی حوزەیرانی ٢٠٢٠، مەكتەبی سیاسیی یەكێتی ئەنجامی كۆبوونەوەی دوێنێی حزبەكەی راگەیاند و پشتیوانی بۆ تیمی یەكێتی لە حكوومەت دووپات كردەوە و جەختی كردەوە كە حكوومەت لەژێر فشاردا مووچەی فەرمانبەرانی كەم كردۆتەوە. هاوكات داوای كرد كە بۆ داهاتوو پەرلەمان بڕیار لەبارەی مووچەوە بدات.
هەرچەندە بەیاننامەكەی مەكتەبی سیاسیی یەكێتی لە لایەن چاودێرانەوە بە بەیاننامەیەكی واقیعی لەقەڵەم درا، بەڵام بەپێی زانیارییەكان،نیوەڕۆی ئەمڕۆ لەژێر فشاری لاهوور جەنگی، میدیای فەرمیی یەكێتی بەیاننامەكەی مەكتەبی سیاسیی حزبەكەی لاداوە.
لاهوور جەنگی نووسینێكیشی لە میدیای فەرمیی یەكێتی لە دژی بەیاننامەكەی مەكتەبی سیاسیی یەكێتی بڵاو كردۆتەوە و باسی هەڵپەساردنی بەشداریی یەكێتی لە پەرلەمان و حكوومەت و هەڵبژاردنی پێشوەختەی كردووە.

بەپەلە

مەسرور بارزانی بڕیارێکی لە بەرژەوەندیی سنووری قەزای پشدەر دا

بە بڕیاری سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی، بەشێکی داهاتی مەزری کێلێ بۆ پرۆژە تەواونەکراوەکانی سنووری قەزای …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *