نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / یه‌كگرتوی ئیسلامی ناشرینه‌ بۆ یه‌كێتی خه‌ڵكی چه‌واشه‌ده‌كات له‌ پرسی مووچه‌

یه‌كگرتوی ئیسلامی ناشرینه‌ بۆ یه‌كێتی خه‌ڵكی چه‌واشه‌ده‌كات له‌ پرسی مووچه‌

به‌رپرسێكی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان ره‌خنه‌ له‌ دووفاقی‌ یه‌كێتی‌ نیشتمانی‌ كوردستان ده‌گرێت كاتێك به‌شدارن له‌ بڕیاره‌كانی‌ حكوومه‌ت، به‌ڵام له‌سلێمانی‌ وه‌ك ئۆپۆزسیۆن مامه‌ڵه‌ ده‌كه‌ن ئه‌وه‌یش به‌ “یارییه‌كی‌ ناشیرین”ی‌ ئه‌و حزبه‌ داده‌نێ‌.

خه‌دیجه‌ عه‌بدولجه‌بار ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان،راگه‌یاند، یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له‌ناو حكوومه‌ته‌ و به‌شداربوون له‌ بڕیاردان له‌سه‌ر مووچه‌ی‌ فه‌رمانبه‌ران، به‌ڵام له‌ سلێمانی خۆیان وه‌ك ئۆپۆزسیۆن ده‌رده‌خه‌ن كه‌ ئه‌مه‌یش چه‌واشه‌كردنی خه‌ڵكه‌.

به‌رپرسه‌كه‌ی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان كه‌ ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلمانییه‌ زیاتر گوتی‌، هه‌ر بڕیارێك له‌ ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانه‌وه‌ ده‌ربچێت، بریاری هه‌ر سێ لایه‌نه‌كه‌یه‌، بۆیه‌ با بزانن كه‌ یارییه‌كی زۆر ناشیرینه‌ له‌ هه‌ولێر به‌سێ قۆڵی بڕیاری مووچه‌ بڕین بده‌ن و له‌ سلێمانی بۆ چه‌واشه‌كردنی خه‌ڵك وه‌ك ئۆپۆزسیۆن خۆیان نمایش بكه‌ن.

بەپەلە

چەند بڕیارێک لە وەزارەتی سامانە سروشتییەکانەوە لەبارەی نرخی بەنزین

راگەیەنراوێک لە وەزارەتی سامانە سروشتییەکانەوە: لەسەر ڕاسپاردەی ڕێزدار مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *