
به‌رپرسێكی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان ره‌خنه له دووفاقی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان ده‌گرێت كاتێك به‌شدارن له بڕیاره‌كانی حكوومه‌ت، به‌ڵام له‌سلێمانی وه‌ك ئۆپۆزسیۆن مامه‌ڵه ده‌كه‌ن ئه‌وه‌یش به “یارییه‌كی ناشیرین”ی ئه‌و حزبه داده‌نێ.
خه‌دیجه عه‌بدولجه‌بار ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان،راگه‌یاند، یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له‌ناو حكوومه‌ته و به‌شداربوون له بڕیاردان له‌سه‌ر مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران، به‌ڵام له سلێمانی خۆیان وه‌ك ئۆپۆزسیۆن ده‌رده‌خه‌ن كه ئه‌مه‌یش چه‌واشه‌كردنی خه‌ڵكه.
به‌رپرسه‌كه‌ی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان كه ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلمانییه زیاتر گوتی، هه‌ر بڕیارێك له ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانه‌وه ده‌ربچێت، بریاری هه‌ر سێ لایه‌نه‌كه‌یه، بۆیه با بزانن كه یارییه‌كی زۆر ناشیرینه له هه‌ولێر به‌سێ قۆڵی بڕیاری مووچه بڕین بده‌ن و له سلێمانی بۆ چه‌واشه‌كردنی خه‌ڵك وه‌ك ئۆپۆزسیۆن خۆیان نمایش بكه‌ن.