نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / پەیامێک لە مەزڵووم عەبدییەوە دوای ئاگربەست

پەیامێک لە مەزڵووم عەبدییەوە دوای ئاگربەست

مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات پەیامێکی ڤیدیۆیی لەبارەی رێککەوتن لەگەڵ دیمەشق بڵاوکردەوە و رایگەیاند: “توانیمان دەستکەوتەکانی گەلی خۆمان و تایبەتمەندی ناوچەکانمان بپارێزین”.

میدیای نزیکی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر پەیامەکەی فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای بڵاوکردەوە، مەزڵوم عەبدی رایگەیاند: “لەسەر ئەو رێککەوتنەی کراوە، مەبەستمان بوو، پرسەکان بۆ گەلی خۆمان روون بکەینەوە.”

مەزڵوم عەبدی دەڵێت: “مەبەستمان بوو شەڕ روونەدات، مخابن ئەو شەڕە پلانی بۆ دادەنرێت لەلایەن کۆمەڵێک هێزەوە، ئەو شەڕەمان لەسەر سەپێنرا”.

فەرماندەی گشتیی هەسەدە گوتیشی، “بۆ ئەوەی شەڕەکە نەبێتە شەڕی نێوخۆ کە بەمشێوەیە پلانی بۆ دانرابوو، بۆ ئەوەی خەڵکی سڤیل نەکوژرێت، بۆیە قبووڵمان کرد لە ناوچەکانی رەققە و دێرەزوور بەرەو حەسەکە بکشێینەوە .”

لەبارەی رێککەوتنە 14 خاڵییەکەیان لەگەڵ دیمەشق، فەرماندەی هەسەدە دەڵێت: “توانیمان دەستکەوتی شۆڕش و دەستکەوتی گەلی خۆمان بپارێزین، توانیمان تایبەتمەندی ناوچەکانمان بپارێزین، بۆ ئەوەش هێزی پێویستمان هەیە .”

بەپەلە

سەرۆکی حکومەت لەگەڵ ئەمینداری گشتیی یونێسکۆ کۆبووەوە

ئەمڕۆ چوارشەممە 2/4، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە دوبەی، لەگەڵ خالید ئەلعینانی، به‌ڕێوه‌به‌رى …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *