نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / سەرۆک بارزانی: هیوادارین بە زووترین كات ئەو شەڕ و ئاڵۆزی و گرژییانەی سووریا ڕابگیرێن

سەرۆک بارزانی: هیوادارین بە زووترین كات ئەو شەڕ و ئاڵۆزی و گرژییانەی سووریا ڕابگیرێن

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 18ی 1ی 2026، سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی، په‌یامێكی له‌باره‌ی شه‌ڕ و گرژییه‌كانی سووریاوه‌ بڵاو كرده‌وه‌.

ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ ده‌قی په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆك بارزانییه‌:

بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان

سەبارەت بە دوایین پەرەسەندن و گۆڕانكارییەكانی سووریا و لە چوارچێوەی هەوڵدان بۆ چارەسەركردنی كێشەكان، دوێنێ كۆبوونەوەیەكی هاوبەشی گرنگمان لەگەڵ نێردەی تایبەتی سەرۆك ترامپ بۆ كاروباری سووریا و فەرماندەی گشتیی هێزەكانی سووریای دیموكرات و سەرۆكی ئەنەكەسە هەبوو.

هیوادارین بە زووترین كات ئەو شەڕ و ئاڵۆزی و گرژییانە ڕابگیرێن كە ئێستا لەنێوان هێزەكانی حكوومەتی سووریا و هێزەكانی سووریای دیموكرات لە ئارادایە و هەموو لایەك بۆ ئەو ڕێككەوتنانە بگەڕێنەوە كە پێشتر بۆ چارەسەركردنی كێشەكان و گەییشتن بە سەقامگیری لەنێوان لایەنەكانی سووریا بەستراون. هەروەها دەرچوونی مەرسوومی سەرۆكی سووریا لەبارەی مافەكانی كورد بە هەنگاوێكی ئیجابی و ئاراستەی دروست دەزانین و  هیوادارین ببێتە زەمینەیەك بۆ ئەوەی بە ڕەزامەندیی لایەنە پەیوەندیدارەکان دەوڵەمەند بکرێت و بە شێوەیەکی یاسایی و دەستوری، گەرەنتیی مافەكانی گەلی كوردی لەسەر بنیات بنرێت.

مه‌سعود بارزانی

18ی کانوونی دووەمی 2026

بەپەلە

چەند بڕیارێک لە وەزارەتی سامانە سروشتییەکانەوە لەبارەی نرخی بەنزین

راگەیەنراوێک لە وەزارەتی سامانە سروشتییەکانەوە: لەسەر ڕاسپاردەی ڕێزدار مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *