نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / سەرۆک بارزانی پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لە ئەحمەد شەرعەوە پێگەیشت

سەرۆک بارزانی پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لە ئەحمەد شەرعەوە پێگەیشت

سەرۆک بارزانی: پێویستە مافەكانی گەلی كورد لە سووریا گەرەنتی بكرێن

ئەحمەد شەرع: ڕەچاوی مافەكانی كورد و پاراستنیان لە سووریا دەكرێت

ئێوارەی ڕۆژی یەكشەممە 18ـی 1ـی 2026 سەرۆک مەسعود بارزانی پەیوەندییەكی تەلەفۆنیی لە ئەحمەد شەرع، سەرۆكی سووریاوە پێگەیشت.

لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا باس لە دوایین پێشهاتەكانی سووریا كرا و سەرۆک شەرع وێڕای باسكردنی ناوەڕۆكی ڕێككەوتننامەی لەگەڵ هەسەدە، جەختی لەوە كردەوە كە ڕەچاوی مافەكانی كورد  و پاراستنیان لە سووریا دەكرێت و كێشە و گرفتەكان بەپێی ڕێككەوتنەكان چارەسەر دەكرێن.

هەرلەو پەیوەندییەدا سەرۆک بارزانی تەئكیدی لە پێویستیی گەرەنتیكردنی مافەكانی گەلی كورد كردەوە و هەروەها دەرچوونی مەرسوومی سەرۆكی سووریا لەبارەی مافەكانی كورد بە هەنگاوێكی دروست لە قەڵەم دا كە دەكرێ بۆ مافەكانی كورد لە سووریا بنەماییەكی پتەو و ئیجابی لەسەر بونیاد بنرێت.

بەپەلە

پەروەردەی هەولێر 13 ڕێنمایی نوێی بۆ خوێندنی ئەلیکترۆنی و بەردەوامیی پڕۆسەی خوێندن بڵاوکردەوە

گرنگترین خاڵەکانی ناو ڕێنماییەکان: 1- قوتابخانە حکوومییەکان پێویستە سوود لە هەردوو پۆرتال و پلاتفۆرمی (ئی-وانە) …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *