نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / مەسرور بارزانی و بەرپرسێکی باڵای ئەمەریکا جەخت لە ناردنی مووچە و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان دەکەنەوە

مەسرور بارزانی و بەرپرسێکی باڵای ئەمەریکا جەخت لە ناردنی مووچە و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان دەکەنەوە

ئەمڕۆ سێشەممە 1/13، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە جۆشوا هاریس، هەڵسوڕێنەری باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق کرد.

 لە کۆبوونەوەکەدا، کە کونسوڵی گشتیی ئەمریکاش ئامادەی بوو، برەودانی زیاتر بە پەیوەندییە دوولایەنەکان و دۆخی گشتیی عێراق و دانوستانی لایەنە سیاسییەکان بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت تاووتوێ کرا.

لە بەشێکی دیکەی دیدارەکەدا، هەردوولا هاوڕا بوون لەسەر گرنگیی ڕێزگرتن لە قەوارەی دەستووری و فیدراڵیی هەرێمی کوردستان. جەخت لەسەر دابینکردنی ماف و شایستە داراییەکانی هەرێم و بەردەوامبوونی ناردنی مووچەی مووچەخۆران لەلایەن حکوومەتی فیدراڵەوە کرایەوە، بە جۆرێک کە مووچەی مانگەکانی 11 و 12ی ساڵی ڕابردووش بگرێتەوە و کێشە داراییەکان چارەسەر بکرێن.

لای خۆیەوە، هەڵسوڕێنەری باڵیۆزخانەی ئەمەریکا پشتیوانیی وڵاتەکەی بۆ هەرێمی کوردستان و بە تایبەتی بۆ پڕۆسەی چاکسازییەکانی حکومەت لە کەرتە جۆراوجۆرەکاندا دووپات کردەوە. ئاماژەی بەوەش دا کە هەرێمی کوردستان هاوبەش و هاوپەیمانێکی بەهێز و گرنگی ئەمریکایە لە ناوچەکەدا. لە بەرامبەردا، سەرۆکی حکومەت سوپاسی پشتیوانییە بەردەوامەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکای کرد.

لە کۆتایی کۆبوونەوەکەدا، دوایین گۆڕانکاری و پەرەسەندنەکانی دۆخی گشتیی ناوچەکە و کاریگەرییان لەسەر ئاسایش و سەقامگیری خرانە بەرباس. هەردوولا جەختیان لە گرنگیی هەماهەنگیی بەردەوام کردەوە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تەحەددییات و پاراستنی بەرژەوەندییە هاوبەشەکان لەم قۆناغەدا.

بەپەلە

پەروەردەی هەولێر 13 ڕێنمایی نوێی بۆ خوێندنی ئەلیکترۆنی و بەردەوامیی پڕۆسەی خوێندن بڵاوکردەوە

گرنگترین خاڵەکانی ناو ڕێنماییەکان: 1- قوتابخانە حکوومییەکان پێویستە سوود لە هەردوو پۆرتال و پلاتفۆرمی (ئی-وانە) …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *