
زانیاریمان له‌سه‌ر ئه‌و ئۆتۆمبێله هه‌یه كه شه‌وی ڕابردوو ته‌قه‌ی له لقی چواری پارتی كردووه، چاوه‌ڕێی لێكۆڵینه‌وه‌ی هێزه ته‌ناهییه‌كانی سلێمانی ده‌كه‌ین.
كامه‌ران غه‌ریب كارگێڕی لقی چواری پارتی دیموكراتی كوردستان له سلێمانی ڕاگه‌یاند، ئه‌و ئۆتۆمبێله‌ی ته‌قه‌ی له لقی چواری پارتی كردووه، له كۆڵانی به‌رانبه‌ر لق هاتووه‌ته ناوه‌وه و ته‌قه‌كه‌ی كردووه، دواتر به ئاراسته‌ی خۆی گه‌ڕاوه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی گوت، زانیاریمان له‌سه‌ر جۆری ئه‌و ئۆتۆمبێله هه‌یه كه ته‌قه‌كه‌ی كردووه، به‌ڵام ئێسته چاوه‌ڕێی لێكۆڵینه‌وه و قسه‌ی هێزه ته‌ناهییه‌كان ده‌كه‌ین، ئه‌وان ده‌ستیان به لێكۆڵینه‌وه كردووه و ئێمه‌ش جارێ ته‌نیا چاوه‌ڕێی وه‌ڵامی ئه‌وان له‌سه‌ر ڕووداوه‌كه ده‌كه‌ین.
ئه‌و شوێنه‌ی ته‌قه‌ی لێ كراوه و ئۆتۆمبێله‌كه‌ی تێدا وه‌ستاوه، هه‌مووی كۆمپانیایه و كامێرای چاودێرییان هه‌یه و به چه‌ند مه‌ترێكی كه‌م له دووریی ئۆتۆمبێله‌كه‌ن، هێزه ته‌ناهییه‌كان ده‌توانن سوود له‌و كامێرایانه وه‌رگرن. كامه‌ران وای گوت.