
ئەمڕۆ پێنجشەممە، دۆناڵد ترەمپ لەگەڵ فلادیمێر پوتنی سەرۆکی روسیا پەیوەندییەکی تەلەفونیان ئەنجامدا و لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تروس، کە خۆی خاوەندارێتی دەکات بڵاویکردوەتەوە کە گفتوگۆیەکی بەرهەمداریان لەگەڵ سەرۆک پوتندا ئەنجامداوە.
ترەمپ ئاماژەیبەوەشکردوە؛ پوتن پیرۆزبای لێکردوە و سوپاسی خانمی یەکەمی ئەمریکاشی کردوە بۆ هەوڵ و کارەکانی لەسەر پرسی منداڵان.
لە بەشێکی دیکەی پۆستەکەیدا، سەرۆکی ئەمریکا نوسیویەتی؛ پەیوەندییە بازرگانییەکانی نێوان واشنتۆن و مۆسکۆیان لەدوای کۆتایی هاتنی جەنگی روسیا و ئۆکرانیا تاوتوێ کردووە و رێککەوتن لەسەر ئەنجامدانی کۆبوونەوەی راوێژکارە باڵاکانی هەردوو وڵات لە هەفتەی داهاتوودا.
ناوبراو ئەوەشی خستوەتەڕوو، دواتر خۆشی لەگەڵ پوتن لە بوداپێستی پایتەختی هەنگاریا کۆدەبنەوە و تاوتوێی کۆتاییهێنان بەو “جەنگە شەرمەزارییە”ی نێوان روسیا و ئۆکراین دەکەن.
چرکە دامەزراوەیەکی میدیایی ئەهلی و ئازادە، خاوەنی گۆڤار و ماڵپەڕی چرکەیە