
به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی سلێمانی ده‌ڵێ، كۆرۆنا له سلێمانی زۆر بڵاو بوه‌ته‌وه ناتواندرێت ئێستا به‌و شێوه‌یه كۆنتڕۆڵبكرێت، سوپاسی سه‌رۆكی حكوومه‌ت ده‌كه‌ین بۆ هاوكارییه به‌رده‌وامه‌كانی.
دكتۆر سه‌باح هه‌ورامی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی سلێمانی بۆ میدیاكانی ڕاگه‌یاند، دۆخی سلێمانی مه‌ترسیداره و ئه‌مڕۆش ژووری ئۆپڕسیۆن چه‌ند بڕیارێكی دا له داخستنی مزگه‌وته‌كان و وه‌ساندنی ده‌وام بۆ یه‌ك هه‌فته و داخستنی هۆڵه‌كان و كافتریاكان.
هه‌روه‌ها هه‌ورامی ده‌ڵێ، سوپاسی سه‌رۆكی حكوومه‌ت مه‌سروور بارزانی ده‌كه‌ین هه‌میشه هاوكارمانه له بۆ دابینكردنی داواكارییه‌كانمان و بڕی ئه‌و دووملیار دیناره‌ی بۆی دابینكردین شوێنی خۆی گرت.
هه‌روه‌ها ناوبراو وتی، له سلێمانی ڕێوشوێنه‌كانی خۆپارێزی جێبه‌جێ ناكرێت ئه‌وه‌ش هۆكار زۆره و به‌ڵام له شاره‌كانی تر جێبه‌جێ ده‌كرێت بۆیه ڕێژه‌ی تووشبوانی كۆرۆنا كه‌مه.
زیاتر ڕونیكرده‌وه،ئێسته كۆڕ و كۆبوونه‌وه و ماڵ و فه‌رمانگه‌یه‌ك نییه له سلێمانی پشكنینی بۆ بكه‌ی كۆرۆنای لێدهرنهكهوێت، كۆرۆنا به چڕی بڵاو بوه‌ته‌وه.