نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / به‌رپرسێكی باڵا ده‌ڵێ ڕاكان جبوری خودی خۆی كێشه‌ی به‌رده‌م كه‌ركوكه‌

به‌رپرسێكی باڵا ده‌ڵێ ڕاكان جبوری خودی خۆی كێشه‌ی به‌رده‌م كه‌ركوكه‌

کرمانج حسین مصطفی

ئەندامێکی لێژنەی ئاسایش و بەرگری لە پەرلەمانی عێراق ڕایدەگەنێت:، پارێزگاری سەپێندراوی سەر کەرکووک، بەشێکە لە کێشەکانی ئەو پارێزگایە.
ناسر ھەرکی، ئەندامی فراکسیۆنی پارتی و ئەندامی لێژنەی ئاسایش و بەرگری لە پەرلەمانی عێراق، ڕاگەیاند، وەک لێژنەی ئاسایش و بەرگری سەردانی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی کەرکووکیان کردووە و پێیان راگەیاندوون، راکان جبوریی پارێزگاری سەپێندراوی سەر کەرکووک بەشێکە لە کێشەکانی ئەو شارە.
ناسر هەرکی هەروەها رایگەیاند، بە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی کەرکووکیان راگەیاندووە، راکان جبوری هەوڵ دەدات کێشەی زۆر نێوان کورد و عەرەب لە کەرکووک دروست بکات و سەقامگیریی کۆمەڵایەتی لە شارەکە، تێک دەدات.
هەروەک ئەو پەرلەمانتارە رایگەیاند، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنی کەرکووک بەڵێنی داوە پارێزگاریی لە ئاسایشی هاووڵاتییانی کەرکووک بکات و دوور بکەوێتەوە لە کێشە سیاسییەکان و تێکەڵی نەبێت.
ناسر هەرکی جەختی لەوە کردەوە، کە جگە لە کورد، پارێزگاری سەپێندراوی سەر کەرکووک دژایەتیی پێکهاتەکانی دیکەش دەکات و تەنیا کەسوکاری خۆی لە پۆستەکان دادەنێت، کە زۆربەی کەسوکارەکەی ئەندام و چەکداری رێکخراوی تیرۆریستی داعش بوون.
هەرکی بە پێویستی دەزانێ کار بۆ ئاساییکردنەوەی رەوشی کەرکووک و لابردنی هەموو دەرەنجامەکانی خیانەتی 16ـی ئۆکتۆبەری 2017 بکرێت.
دوای خیانەتی 16ـی ئۆکتۆبەر، میلیشیاکانی حەشدی شەعبی کەرکووک و هەموو ناوچە کوردستانییەکانی دیکەی ئەو سنوورەیان داگیر کرد و راکان جبورییان وەک پارێزگاری کەرکووک بە وەکالەت، بەسەر کەرکووکییەکاندا سەپاند.

بەپەلە

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی نوێی ڤاتیکان لە عێراق دەکات

ئه‌مڕۆ شەممە 16ی ئایاری 2026، سەرۆک مەسعود بارزانی، پێشوازی لە مەتڕان میرۆسلاڤ ڤاچۆڤسکی، باڵیۆزی نوێی …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *