نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / كۆمەڵەكەی عەلی باپیر تەزویرچی دەرچوون

كۆمەڵەكەی عەلی باپیر تەزویرچی دەرچوون

وردەكاری لە كۆمێنت بخوێنەرەوە

كۆنگرەی نوێ كۆمەڵی دادگەری بە سەرۆكایەتی عەلی باپیر، ململانێكانی ناو ئەو حزبە زیاتر كردووە، تاكو ئەوڕادەی بەرپرسی پۆلیسەكانی كۆمەڵ لە بەرژەوەندی خۆی تاكو سەركەوێت بۆ سەركردایەتی تەزویر لە دەنگەكان دەكات.

كۆمەڵی دادگەری لە دواین كۆنگرەی توشی شكستی گەورە بووە كە ڕوداوێكی ئابڕوبەرانەیە ئەویش بە حساب حزبێكی ئیسلامییە، بەرپرسی پۆلیسی ئەو حزبە كاتێك دەزانێت شكستی هێناوە دەنگی ئەندامانی پاڵێوڕاو دەستكاری دەكات لە بەرژەوەندی خۆی، ئەوەی پرسەكەی زیاتر ئاڵۆز كردووە كێن ئەوانەی هاوكاری بوون.

سەرچاوەیەك لە كۆمەڵی دادگەری بۆ چركە دەڵێ: بەڕاستی ئەوەی لە كۆنگرە ڕویدا ئاسان نییە و لەسەر شانی كۆمەڵ زۆر كەوتووە كەسانی دەستڕۆشتوو لەپشت تەزویراتن ،عەلی باپیر هۆشداری دا لە وتاری كردنەوەی كۆنگرە كەسانێك دروست بوون هەڵپەی دەسەڵات و پارەدەكەن، بینییمان بۆ پۆستی سەركردایەتی تەزویرات كرا!.

سەرچاوەكە وتیشی:” ئەو كەسەی تەزویراتەكەی كردووە سزادراوە جگە لەوەی دورخراوەتەوە لە سەركردایەتی تەنانەت هەموو پۆستەكانیشی لێوەرگیراوە و بۆ زیاتر لە ساڵێك سڕكراوە.

بەپەلە

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی نوێی ڤاتیکان لە عێراق دەکات

ئه‌مڕۆ شەممە 16ی ئایاری 2026، سەرۆک مەسعود بارزانی، پێشوازی لە مەتڕان میرۆسلاڤ ڤاچۆڤسکی، باڵیۆزی نوێی …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *