
ئەمڕۆ یەکشەممە 6/22، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە بریجیش کۆمار، کونسوڵی گشتیی هیندستان لە هەرێمی کوردستان کرد.سەرۆکی حکومەت پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی لێکرد و پشتیوانیی حکومەتی هەرێمی کوردستانی بۆ سەرخستنی ئەرکەکەی دەربڕی.کونسوڵی گشتیی هیندستان، خواستی وڵاتەکەی بۆ پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندیی دوولایەنە لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا دووپات کردەوە، بە تایبەتی لە بوارەکانی وەبەرهێنان و بازرگانی و تەندروستیدا.لە بەشێکی دیکەی دیدارەکەدا، دۆخی ڕەوەندی هیندستانی لە هەرێمی کوردستان تاووتوێ کرا و لەمبارەیەوە کونسوڵی گشتیی هیندستان سوپاس و پێزانینی وڵاتەکەی بۆ ئاسانکاری و هاریکاريی لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستانی دەربڕی.