نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە سیناتۆر جاکی ڕۆزن دەکات

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە سیناتۆر جاکی ڕۆزن دەکات

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان, پێشوازی لە سێناتۆری ئەمەریکی جاکی ڕۆزن کرد .

لە دیدارەکەدا جەخت لە پێویستیی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ئەمەریکا لە بوارەکانی ئەمنی و ئابووری کرایەوە ، لەمبارەیەوە ئاماژە بە گرنگی سەردانی سەرکەوتووی ئەم دواییەی شاندی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی سەرۆکی حکومەت بۆ ئەمەریکا و دیدار و کۆبوونەوەکانی لەگەڵ بەرپرسانی باڵای کۆنگرێس و ئیدارەی ئەمەریکا کرا.
لە بەشێکی دیکەی دیدارەکەدا ، هەردوولا هاوڕابوون لە سەر ڕێزگرتن و پاراستنی قەوارەی فیدراڵی هەرێمی کوردستان و دابینکردنی مافە دەستووریی و شایستە داراییەکانی خەڵکی کوردستان .
گۆڕانکاریی و پەرەسەندنەکانی دۆخی گشیی عێراق و سووریا و ناوچەکە بە گشتی، بەشێکی دیکەی گفتوگۆکان بوو .

بەپەلە

پەیامی سەرۆکی حکومەت لە ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامیی کوردستان

لە ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامیی کوردستان ، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی سەرۆک و ئەندامانی …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *