
دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمەریكا ئەمرۆ چوارشەممە لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: دانوستانەكانمان لەگەڵ ئێران زۆر باشن و ئەوان دەیانەوێ كۆتایی بە كێشەكان بهێنرێت.
راشیگەیاند: رەنگە لە چەند هەفتەی داهاتوودا رێككەوتنی كۆتایی لەگەڵ ئێران لەبارەی دۆسییەی ئەتۆمی ئەو وڵاتە رابگەیەنین.
ترەمپ هۆشداریشی دایە بنیامین نەتانیاهۆ سەرۆك وەزیرانی ئیسڕائیل لە ئەگەری ئەنجامدانی هەر هێرشێك بۆ سەر ئێران.
سەرۆكی ئەمەریكا گوتی: بە سەرۆك وەزیرانی ئیسڕائیلم راگەیاندووە گونجاو نییە هێرشی سەربازی بكرێتە سەر ئێران، چونكە دانوستانی زۆر بەباشی بەڕێوەدەچن.