نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / جێگری سەرۆکی پارتی پیرۆزبایی لە یەکێتیی قوتابیان و لاوانی دیموکراتی کوردستان دەکات

جێگری سەرۆکی پارتی پیرۆزبایی لە یەکێتیی قوتابیان و لاوانی دیموکراتی کوردستان دەکات

ئەمڕۆ پێنجشەممە 15ی 5ی 2025، مەسرور بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی سکرتێر و مەکتەبی سکرتارییەتی یەکێتیی قوتابیان و لاوانی دیموکراتی کوردستان کرد بە بۆنەی سەرکەوتنی کۆنگرەکەیان. ئەمەش دەقی پەیامەکەیە: بەڕێزان سکرتێر و ئەندامانی مەکتەبی سکرتارییەتی یەکێتیی قوتابیان و لاوانی دیموکراتی کوردستان، بە بۆنەی سەرکەوتنی کۆنگرەکەتان، کۆنگرەی یەکگرتن و هەڵبژاردنتان بە سکرتێر و ئەندامانی مەکتەبی سکرتارییەتی یەکێتیی قوتابیان و لاوانی دیموکراتی کوردستان، گەرمترین پیرۆزباییتان ئاراستە دەکەم و هیوای سەرکەوتن و پێشەکەوتنی زیاترتان بۆ دەخوازم.

یەکێتیی قوتابیان و لاوانی دیموکراتی کوردستان، خاوەنی مێژووییەکی پڕ لە شانازییە لە خەباتی ڕێکخراوەیی و داکۆکیکردن لە ماف و داخوازییەکانی قوتابیان و لاوان و خەبات و تێکۆشانی نەتەوەیی و نیشتمانیمان.

هیوادارم لەم قۆناغە نوێیەی ڕێکخراوەکەتاندا، بە شێوازێکی پێشکەوتووتر و لە ڕێگەی زانست و هزری داهێنەرانەوە، زیاتر کار لە پێناو پيشخستنی هەوڵ و تواناکانی قوتابیان و لاوانی کوردستان بکەن و وەک هەمیشە پشتیوانیی پرس و دەسکەوتە نیشتمانییەکان و قەوارەی دەستووریی هەرێمی کوردستان بن.

پیرۆزبایی سەرکەوتنی کۆنگرەی یەکگرتنەوەتان لێ دەکەم و هەموو پشتیوانییەکی خۆمتان بۆ دووپات دەکەمەوە.

بەپەلە

مەسرور بارزانی بڕیارێکی لە بەرژەوەندیی سنووری قەزای پشدەر دا

بە بڕیاری سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی، بەشێکی داهاتی مەزری کێلێ بۆ پرۆژە تەواونەکراوەکانی سنووری قەزای …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *