نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / ڕەزامەندیی بۆ پێدانی پارچەزەوی بە 9579 ئەفسەر و پلەداری وەزارەتی پێشمەرگە وەرگیراوە

ڕەزامەندیی بۆ پێدانی پارچەزەوی بە 9579 ئەفسەر و پلەداری وەزارەتی پێشمەرگە وەرگیراوە

وەزارەتی پێشمەرگە ڕایگەیاند، لە ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان ڕەزامەندیی بۆ پێدانی پارچەزەوی بە 9579 ئەفسەر و پلەداری لیوا و یەكەكانی سەربە وەزارەتی پێشمەرگە وەرگیراوە.

ئەمڕۆ شەممە 10ی 5ی 2025، وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی كوردستان بڵاوی كردەوە، “دوابەدوای گەڕانەوەی وەجبەی یەکەمی پێدانی پارچەزەوی بۆ ئەفسەران و پلەدارانی وەزارەتی پێشمەرگه، لە سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی وەزیرانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕەزامەندیی بۆ پێدانی پارچەزەوی بۆ (9579) ئەفسەر و پلەداری لیوا و یەکەکانی سەربە وەزارەتی پێشمەرگە وەرگیراوە.”

ڕەزامەندیی بۆ ئەو ئەفسەر و پلەدارانەی لیوا و یەكەكانی سەربە وەزارەتی پێشمەرگە دەرچوون، كە بەم شێوەیەی خوارەوەیە:

  • ئومرەی ب. ئیدارەی ئەفسەران 131 کەس.
  • لیوای 2ی پیادە 708 کەس.
  • لیوای 4ی پیادە 1400 کەس.
  • لیوای 7ی پیادە 1672 کەس.
  • لیوای 11ی پیادە 1617 کەس.
  • لیوای 12ی پیادە 1622 کەس.
  • لیوای 17ی پیادە 1019 کەس.
  • لیوای 18ی پیادە 1410 کەس.

وەك وەزارەتی پێشمەرگە ڕایدەگەیەنێت، “کۆی گشتی دەكاتە (9579) کەس، لەم وەجبەیە سوودمەند دەبن و پڕۆسەکەش بەردەوامی دەبێت، بۆیە داوا لە هەموو ئەو هێز و یەکانەی وەزارەتی پێشمەرگە دەکەین پەلە بکەن لە ڕێکخستن و بە داتاکردنی فۆڕمەکانیان و بە ڕێکوپێکی ناردنیان بۆ لیژنەی زەوی وەزارەتمان و هاوکار بن لە جێبەجێکردنی ئەو ڕێنوێنییانەی بۆیان نێردراوە بۆ ئەوەی زۆرترین پێشمەرگە سوودمەندبێت لەم پڕۆسەیە لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان.”

بەپەلە

مەسرور بارزانی بڕیارێکی لە بەرژەوەندیی سنووری قەزای پشدەر دا

بە بڕیاری سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی، بەشێکی داهاتی مەزری کێلێ بۆ پرۆژە تەواونەکراوەکانی سنووری قەزای …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *