
یەکەم کاروانی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) لە حەلەبەوە بەرەو ڕۆژهەڵاتی فورات، بە سەرپەرشتی وەزارەتی بەرگری سوریا، دەستیکرد بە کشانەوە.
سه‌رۆكایه‌تیی كۆماری سووریا ڕایگه‌یاندبوو، شه‌رع و عه‌بدی ڕێككه‌وتوون هه‌سه‌ده بخرێته ناو سیسته‌می هێزی به‌رگریی نیشتمانی سووریا، هه‌روه‌ها ڕێككه‌وتن سه‌رجه‌م دامه‌زراوه مه‌ده‌نییه‌كانی باكووری ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا له‌وانه‌ش ده‌روازه سنوورییه‌كان، فڕۆكه‌خانه و كێڵگه‌كانی نه‌وت و غاز به دیمه‌شقه‌وه ببه‌سترێنه‌وه.
لەلایەکی دیکەوە، یەکینەکانی پاراستنی گەل(یەپەگە) ڕایگەیاند، دەستییان بە کشاندنەوەی هێزەکانیان لە حەلەب کردووە.
یەکینەکانی پاراستنی گەل لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە، هێزەکانیان لەهەردوو گەڕەکی شێخ مەقسود و ئەشرەفییە دەستیان بە کشانەوە کردووە و گەڕەکەکانیان ڕادەستی هێزەکانی ئاسایش کرد، ڕاشیدەگەیەنێت: یەپەگە بە چەکی خۆیان بەرەو ڕۆژئاوای کوردستان و باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا چوون.
یەکینەکانی پاراستنی گەل دەڵێت: ئەو کشانەوەیە بەپێی خاڵی شەشەمی ڕێککەوتنی نێوان ئەنجوومەنی گشتی شێخ مەقسود و ئەشرەفییە و بەڕێوەبەرایەتی شام بووە، دوێنێش 250 دیل لەنێوان هێزەکانی سووریای دیموکرات و دەسەڵاتی شام ئاڵوگۆڕ کراون.