نوێترین هەواڵ
سەرەتا / جیهان / کشانەوەی یەکەم کاروانی “هەسەدە” لە حەلەبەوە بەرەو ڕۆژهەڵاتی فورات

کشانەوەی یەکەم کاروانی “هەسەدە” لە حەلەبەوە بەرەو ڕۆژهەڵاتی فورات

یەکەم کاروانی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) لە حەلەبەوە بەرەو ڕۆژهەڵاتی فورات، بە سەرپەرشتی وەزارەتی بەرگری سوریا، دەستیکرد بە کشانەوە.

سه‌رۆكایه‌تیی كۆماری سووریا ڕایگه‌یاندبوو‌، شه‌رع و عه‌بدی ڕێككه‌وتوون هه‌سه‌ده‌ بخرێته‌ ناو سیسته‌می هێزی به‌رگریی نیشتمانی سووریا، هه‌روه‌ها ڕێككه‌وتن سه‌رجه‌م دامه‌زراوه‌ مه‌ده‌نییه‌كانی باكووری ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا له‌وانه‌ش ده‌روازه‌ سنوورییه‌كان، فڕۆكه‌خانه‌ و كێڵگه‌كانی نه‌وت و غاز به‌ دیمه‌شقه‌وه‌ ببه‌سترێنه‌وه‌.

لەلایەکی دیکەوە، یەکینەکانی پاراستنی گەل(یەپەگە) ڕایگەیاند، دەستییان بە کشاندنەوەی هێزەکانیان لە حەلەب کردووە.

یەکینەکانی پاراستنی گەل لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە، هێزەکانیان لەهەردوو گەڕەکی شێخ مەقسود و ئەشرەفییە دەستیان بە کشانەوە کردووە و گەڕەکەکانیان ڕادەستی هێزەکانی ئاسایش کرد، ڕاشیدەگەیەنێت: یەپەگە بە چەکی خۆیان بەرەو ڕۆژئاوای کوردستان و باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا  چوون.

یەکینەکانی پاراستنی گەل دەڵێت: ئەو کشانەوەیە بەپێی خاڵی شەشەمی ڕێککەوتنی نێوان ئەنجوومەنی گشتی شێخ مەقسود و ئەشرەفییە و بەڕێوەبەرایەتی شام بووە، دوێنێش 250 دیل لەنێوان هێزەکانی سووریای دیموکرات و دەسەڵاتی شام ئاڵوگۆڕ کراون.

بەپەلە

نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری سوریا: دەستوەردانی ئیسرائیل لە کاروباری سوریا رەوشی ناوخۆی ئەو وڵاتە ئاڵۆزتر دەکات

نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری سوریا دەڵێت: لەگەڵ  حکومەتی سوریا هەماهەنگیان هەیە سەبارەت بە دۆسیەی کوشتنی …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *