نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / سەرۆک بارزانی: خوشك و برایانی فەیلی ڕۆڵێكی گرنگیان لە بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی كوردستاندا هەبووە

سەرۆک بارزانی: خوشك و برایانی فەیلی ڕۆڵێكی گرنگیان لە بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی كوردستاندا هەبووە

سەرۆک بارزانی لە یادی چل و پێنج ساڵەی جینۆسایدکردنی کوردانی فەیلیدا، لە پایەمێکدا دەڵێت: خوشك و برایانی فەیلی، ڕۆڵێكی گرنگیان لە بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی كوردستان و دۆزی نەتەوەیی گەلەکەماندا هەبووە و جینۆسایدكردنی كوردانی فەیلی، بەشێك بوو لە پلانی داڕێژراوی ڕژێمی پێشووی عێراق بۆ لەناوبردنی گەلی كوردستان.

هەینی 4ـی نیسانی 2025، سەرۆک بارزانی لە یادی چل و پێنج ساڵەی جینۆسایدکردنی کوردانی فەیلیدا پەیامێکی لە تۆڕی کۆمەڵیەتی(ئێکس) بڵاو کردەوە کە ئەمە دەقەکەیەتی:  

 لەیادی چل و پێنج ساڵەی جینۆسایدكردنی كوردانی فەیلیدا، سڵاو بۆ گیانی پاكی شەهیدانی كوردی فەیلی و هەموو شەهیدانی ڕێگەی ئازادیی كوردستان دەنێرین. خوشك و برایانی فەیلی، ڕۆڵێكی گرنگیان لە بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی كوردستان و دۆزی نەتەوەیی گەلەکەماندا هەبووە و جینۆسایدكردنی كوردانی فەیلی، بەشێك بوو لە پلانی داڕێژراوی ڕژێمی پێشووی عێراق بۆ لەناوبردنی گەلی كوردستان.

بەپەلە

پەروەردەی هەولێر 13 ڕێنمایی نوێی بۆ خوێندنی ئەلیکترۆنی و بەردەوامیی پڕۆسەی خوێندن بڵاوکردەوە

گرنگترین خاڵەکانی ناو ڕێنماییەکان: 1- قوتابخانە حکوومییەکان پێویستە سوود لە هەردوو پۆرتال و پلاتفۆرمی (ئی-وانە) …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *