نوێترین هەواڵ
سەرەتا / جیهان / ترەمپ جەنگی نوێی گومرگیی دژی بازرگانی جیهانی رادەگەیەنێت

ترەمپ جەنگی نوێی گومرگیی دژی بازرگانی جیهانی رادەگەیەنێت

ترەمپ بەنیازە، پاکێجێکی گەورەی سەپاندنی باج بەسەر سەرجەم وڵاتاندا بسەپێنێت، وەک خۆی ئاماژەی پێكردووە، بەتایبەتی ئەو وڵاتانەی تەرازوی بازرگانی لە بەرژەوەندی ئەواندایە، واتە زیاتر هەناردەی ئەمریکا دەکەن لەوەی کە لێیەوە هاوردە دەکەن، ئەم بڕگەیە عێراقیش دەگرێتەوە.

ئەو بڕیارانەی کە پێشبینی دەکرێت ئەمڕۆ ترەمپ دەریانبكات، بەهۆی گرنگی و گەورەیی قەبارەكەی، ترەمپ رۆژی ٢ی نیسانی ناو ناوە بە رۆژی ڕزگاری، لەسەر بنەمای ئەو بڕیارانەی ئەمڕۆ دەریان دەكات.

ترەمپ باسی لەوەکردووە، ئەو روسوماتە گومرگیانەی لەم هەفتەیەدا رایدەگەیەنێت، هەموو وڵاتان دەگرێتەوە، نەک تەنها ژمارەیەکی سنوردار لەو وڵاتانەی کە زۆرترین ناهاوسەنگی بازرگانییان لەگەڵ ئەمریکادا هەیە.

عێراق، یەکێکە لەو وڵاتانەی کە هاوسەنگی بازرگانی لەگەڵ ئەمریکادا لە بەرژەوەندیدایە، لە ساڵی 2023، عێراق بە بەهای نزیکەی (9)ملیار دۆلار کاڵای هەناردەی ئەمریکا کردووە، لەنێویاندا (6) ملیار دۆلار نەوتی خاو، لەبەرامبەردا عێراق بە بەهای تەنها یەک ملیار و ٤٠٠ ملیۆن دۆلار کاڵای لە ئەمریکاوە هاوردە کردووە

بەپەلە

نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری سوریا: دەستوەردانی ئیسرائیل لە کاروباری سوریا رەوشی ناوخۆی ئەو وڵاتە ئاڵۆزتر دەکات

نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری سوریا دەڵێت: لەگەڵ  حکومەتی سوریا هەماهەنگیان هەیە سەبارەت بە دۆسیەی کوشتنی …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *