نوێترین هەواڵ
سەرەتا / جیهان / بەرپرسێک لەکاتی نوێژی جەژندا جەڵتە لێیدا و گیانی لەدەستدا

بەرپرسێک لەکاتی نوێژی جەژندا جەڵتە لێیدا و گیانی لەدەستدا


محەممەد سەڵاح ئەبو کریشە، ئەمینداری گشتی پارێزگاری دەقهليەی میسر لە کاتی ئەنجامدانی نوێژی جەژنی ڕەمەزان لە شاری مەنسورە توشی جەڵتەی دڵ بو، دوای گواستنەوەی بۆ نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا. پارێزگاری شارەكەش وەک ماتەمینی بڕیاریدا ئاهەنگی جەژنی ڕەمەزان لە پارێزگاکە هەڵبوەشێنێتەوە.

میدیا عەرەبیەكان ئەمڕۆ دوشەممە بڵاویانكردەوە، محەممەد سەڵاح ئەبو کریشە، ئەمینداری گشتی پارێزگاری دەقهليە لە دەكەوێتە باكوری وڵاتی میسر دوای ئەوەی لە کاتی ئەنجامدانی نوێژی جەژنی ڕەمەزان لە شاری مەنسورە توشی جەڵتەی دڵ بو، گیانی لەدەست دا.

ئاماژەی بەوەشكرد، بەرپرسە میسرییە لە كاتی نوێژدا كەوتوە و ڕاستەوخۆ گوازراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەی نێودەوڵەتی مەنسورە، بەڵام دواتر کۆچی دوایی دەكات.

دوابەدوای ڕوداوەکە تارق مەرزوک پارێزگاری دەقهليە، وەک ماتەمینی بۆ گیان لەدەستانی ئەمینداری پارێزگاكە، بڕیاریدا ئاهەنگی جەژنی ڕەمەزان لە پارێزگاکە هەڵبوەشێنێتەوە. هەروەها بڕیارە لە زێدی خۆی لە پارێزگای مینیا بە خاک بسپێردرێت و پرسەکەی لە شاری مەنسورە بەڕێوەدەچێت.

بەپەلە

نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری سوریا: دەستوەردانی ئیسرائیل لە کاروباری سوریا رەوشی ناوخۆی ئەو وڵاتە ئاڵۆزتر دەکات

نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری سوریا دەڵێت: لەگەڵ  حکومەتی سوریا هەماهەنگیان هەیە سەبارەت بە دۆسیەی کوشتنی …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *