نوێترین هەواڵ
سەرەتا / جیهان / خامنەیی: پێویستە هەمووان کار بۆ لەناوچوونی ئیسرائیل بکەین

خامنەیی: پێویستە هەمووان کار بۆ لەناوچوونی ئیسرائیل بکەین

عەلی خامنەیی رێبەری ئێران سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە وتاری نوێژی جەژنی رەمەزان لە تاران، هێرشی توندی کردە سەر ئەمریکا و بێمنەتی بەرامبەر هەڕەشەکان پیشاندا.

خامنەیی دوای پیرۆزبایی جەژن و باسکردنی لە گەورەیی مانگی رەمەزان بۆ بەخۆداچوونەوە و خاوێنکردنەوەی دڵ و دەروون، گوتی،  رۆژئاواییەکان گەنجانی ناوچەکە تۆمەتبار دەکەن، گروپی بە وەکالەتی ئێرانن، بەڵام لەم ناوچەیەدا تەنها یەک هێزی بە وەکالەت هەیە و ئەویش ئیسرائیلە، کۆمەڵکوژی دەکات و بە نوێنەرایەتیی زلهێزەکان خاکی وڵاتانی دیکە داگیر دەکات.

ئەم گرووپە تاوانکارە دەبێ لە فەلەستین بنبڕ کرێت، بۆیە هەوڵدان بۆ لەناوبردنی ئەم قەوارەیە ئەرکێکی ئایینی و ئەخلاقییە.

هەروەها خامنەیی گوتی، دومنایەتیی ئێران بۆ ئەمریکا و ئیسرائیل نەگۆڕە، بۆیە هەڕەشەوگوڕەشە کاریان لێناکات، هەر هێرشێک بکرێتە سەریان بە توندترین شێوە وەڵامیان دەبێت.

بەپەلە

ترەمپ داواکارییەکی نەتانیاهۆی بۆ هاندانی ئێرانییەکان بۆ ڕاپەڕین ڕەتکردەوە

سەرچاوە ئاگادارەکان ئاشکرای دەکەن دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا پێشنیازێکی بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیلی بۆ …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *