
سیپان شێروانی، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، دەڵێت: “دوای ڕاگەیاندنی ئەنجامی سەرژمێریی گشتی عێراق و چەسپاندنی ئەنجامەكان، ژمارە و ڕێژەی دانیشتوانی هەرێم لە عێراقدا بەدیاركەوت. ئەمەش دەری دەخات دانیشتوانی هەرێم ڕێژەكەی نزیكەی 15% ی دانیشتوانی عێراقە، ئەمەش لە كاتێكدایە كە لە یاسای بودجەی فیدراڵی سێ ساڵە، ژمارەی دانیشتوانی هەرێم و پشكی هەرێم بە 12.67% مەزەندە كرابوو.”
بۆیە بە فەرمی نووسراومان ئاراستەی محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆكوەزیرانی فیدراڵی كرد و داوامان كردووە بۆ پشكی هەرێم لە خشتەكانی بودجە بۆ ساڵی 2025 پشت بە ئەنجامی سەرژمێریی گشتی ببەستێت، ئەمەش پاڵپشت بە بڕگەی سێیەمی ماددەی 121 لە دەستووری عێراق.”
چرکە دامەزراوەیەکی میدیایی ئەهلی و ئازادە، خاوەنی گۆڤار و ماڵپەڕی چرکەیە