
ئهمڕۆ سێشەممە 25ـی شوباتی 2025 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازیی لە ئاكیرا ئێندۆ باڵوێزی ژاپۆن لە عێراق كرد.
لە دیدارەكەدا باڵوێزی ژاپۆن لە عێراق پێزانینی بۆ قوربانیدان و خەباتی گەلی كوردستان هەبوو و ستایشی سەقامگیریی بەرچاو و پێشكەوتنەكانی هەرێمی كوردستانی لە بوارە جیاجیاكان كرد.
هەر لەو دیدارەدا بیروڕا لەبارەی گۆڕانكارییە سیاسی و ئەمنییەكانی ناوچەكە و هاوكێشە نێودەوڵەتییەكان و كاریگەرییان لەسەر عێراق و چارەنووسی كورد لە سووریا ئاڵوگۆڕ كرا.
لە بەشێكی تری ئەو دیدارەدا جەخت لەسەر پەرەپێدانی پەیوەندی و دۆستایەتیی نێوان هەرێمی كوردستان و ژاپۆن كرایەوە.