نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / ‘داوا دەكرێت سەرۆك بارزانی پشتیوانیی مافی كریستیانەكانی نەینەوا بكات

‘داوا دەكرێت سەرۆك بارزانی پشتیوانیی مافی كریستیانەكانی نەینەوا بكات

لە سەلاحەدین سەرۆك بارزانی پێشوازیی لە شاندێكی هاوبەشی هەردوو ژووری بازرگانیی كلدانی ئەمەریكی و ئاشووری ئەمەریكی بە سەرۆكایەتیی مارتن مەننا سەرۆكی ژووری بازرگانیی كلدانی، ئەمەریكی كرد.

ئەمڕۆ دووشەم 24ی شوبات بەگوێرەی هەواڵی بارەگای بارزانی، لە دیدارەكەدا شاندی میوان پێزانینیان بۆ ڕۆڵی سەرۆك بارزانی لە پارێزگاریكردن لە پێكهاتەكان و قووڵتركردنی پێكەوەژیان لە هەرێمی كوردستان هەبوو.

هەروەها سوپاسی سەرۆك بارزانییان كرد كە هەردەم دووپاتی لەوە كردووەتەوە، كریستیانەكان لە وڵاتی خۆیان بمێننەوە و كۆچ نەكەن. داوایشیان كرد سەرۆك بارزانی پشتیوانیی داواكاری و مافی كریستیانەكان لە دەشتی نەینەوا بێت.

هەر لەو دیدارەدا سەرۆك بارزانی سوپاسی سەردانی شاندی میوانی كرد بۆ هەرێمی كوردستان، دووپاتی لەوە كردەوە كە خوشك و برا كریستیانەكان بەشێكی گرنگی وڵاتن و پاڵپشتیی خۆشی بۆ داواكانی خوشك و برایانی كریستیان لە پارێزگای نەینەوا و سەرانسەری عێراق دووپات كردەوە.

بەپەلە

عەبدوڵا رێشاوی:ئەمریکا هەولێر دەکاتە ناوەندی بریاری خۆی

وردەکاری لە کۆمێنتە عەبدوڵا ڕێشاوی چاودێری سیاسی دەڵێ:” قورسکردنی پێگەی هەرێم بەسەر بەغدادا و ئەم …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *