
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێمی کوردستان، ناوی زیاتر لە دوو هەزار دەرچووی بەشە پزیشکییەکانی بە مەبەستی دامەزراندن ئاراستەی وەزارەتی تەندروستیی حکوومەتی عێراق کرد.
پێنجشەممە 20ـی شوباتی 2025، وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە تێیدا هاتووە، لەسەر داواى وەزارەتى تەندروستىی حکوومەتى عێراق و لە ڕێگەى نوێنەرایەتى حکوومەتى هەرێمى کوردستان لە بەغدا، ناوى 2 هەزار و 269 دەرچووى بەشە پزیشکی و تەندروستییەکان لە زانکۆکانى هەرێمەکە بۆ ساڵى خوێندنى (2023-2024) کە دانیشتووى ناوچە کوردستانییەکانن بە مەبەستى دامەزراندن لەسەر میلاکى وەزارەتەکەی حکوومەتی فیدراڵ، ئاراستەى نوێنەرایەتى حکوومەتى هەرێمى کوردستان لە بەغدا کرا.
نووسراوەکە بە ژمارە (4004) کە واژۆی وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێمی کوردستان لەسەرە، بە زمانی عەرەبی ئاراستەی نوێنەرایەتى حکوومەتى هەرێمى کوردستان لە بەغدا کراوە و، تیایدا چەندین دۆکیۆمێنت و بەڵگەنامەى فەرمى کە بریتین لە ناوى دەرچووانى بەشە پزیشکى و تەندروستییەکان و بڕیارى زانکۆیی دەرچووان لەخۆ دەگرێت، هەروەها دواتر نووسراوەکە لە نوێنەرایەتى حکوومەتى هەرێمى کوردستان لە بەغدا ئاراستەی وەزارەتی تەندروستیی حکوومەتی فیدراڵ دەکرێت.
بۆ بینینى دەقى نوسراوەکەى وەزارەتى خوێندنى با
چرکە دامەزراوەیەکی میدیایی ئەهلی و ئازادە، خاوەنی گۆڤار و ماڵپەڕی چرکەیە