نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / سەرۆك بارزانی پێشوازی لە شاندێكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەكات

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە شاندێكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەكات

ئه‌مڕۆ پێنجشەممە 13ی شوباتی 2025 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازیی لە شاندێكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق كرد كە پێكهاتبوون لە ئەندامانی لیژنەی چاودێریی ئامادەكردنی ستراتیژیەتی ئاسایشی نیشتیمانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە سەرۆكایەتیی بەڕێز جەواد پۆلانی ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق.

لە دیدارەكەدا شاندەكە داوای بۆچوون و پێشنیار و هەڵسەنگاندنی سەرۆك بارزانیان كرد لەسەر كاروباری لیژنەكەیان و ستراتیژییەتی ئاساییشی نیشتیمانی.

لەبەرانبەردا سەرۆك بارزانی وێڕای دەستخۆشی لە ئەرك و كاری لیژنەی چاودێریی ئامادەكردنی ستراتیژیەتی ئاسایشی نیشتیمانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، پەیوەست بە بارودۆخی سیاسی بەرچاوڕونیی پێویستی خستەڕوو و جەختیشی لەوە كردەوە كە پێویستە دامەزراوەكانی دەوڵەت لە چوارچێوەی كاركردن بە دەستوور پابەندی هەر سێ بنەمای شەراكەت و تەوازون و تەوافوق بن.

بەپەلە

چەند بڕیارێک لە وەزارەتی سامانە سروشتییەکانەوە لەبارەی نرخی بەنزین

راگەیەنراوێک لە وەزارەتی سامانە سروشتییەکانەوە: لەسەر ڕاسپاردەی ڕێزدار مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *