سەرەتا / کوردستان / عەبدوڵا ئۆجەلان پەیامێكی ڤیدیۆیی بڵاودەكاتەوە
هۆکارەکەی لە کۆمێنتە…

عەبدوڵا ئۆجەلان پەیامێكی ڤیدیۆیی بڵاودەكاتەوە
هۆکارەکەی لە کۆمێنتە…

ڕۆژنامەکانی ئیتاڵیا بڵاویانکردۆتەوە مەزڵووم عەبدی فەرماندەی یەپەگە پێی ڕاگەیاندوون، عەبدوڵڵا ئۆجەلان لە (15)ـی شوبات بە شێوەیەکی ڤیدیۆ پەیامێک بڵاودەکاتەوە، هەروەها سەرچاوەکانی دەم پارتی ئاشکرایان کردووە، ئۆجەلان لە ساڵیادی (26) ساڵەی دەستگیرکردنی بانگەوازی چەکدادانی پەکەکە ڕادەگەیەنێت.

ئەمڕۆ شەممە (یەکی شوبات/2025) ماڵپەڕی (حووریەت) بڵاویکردەوە، ڕۆژنامەکانی ئیتاڵیا ڕایانگەیاندووە، هەفتەی ڕابردوو شاندێکی نێودەوڵەتی و نوێنەری سیاسی ئیتاڵیا و فەرەنسا سەردانی مەزڵووم عەبدی فەرماندەی گشتی هێزەکانی سووریا دیموکراتیان کرد و ئاشکرای کردووە، عەبدوڵڵا ئۆجەلان ڕێبەری پەکەکە لە (26) ساڵەی دەستگیرکردنی و لە (15) شوبات پەیامێک بڵاودەکاتەوە.

فەرماندەی گشتی هێزەکانی دیموکرات راشیگەیاندووە، لەوانەیە شێوازی ڕاگەیاندنی پەیامەکەی ئۆجەلان بەشێوەی ڤیدیۆ بێت و دەشڵێت، “پێموایە بەشێکی پەیامەکەی پەیوەست دەبێت بە ڕۆژهەڵاتی سووریا، چونکە ئۆجەلان پەیوەندییەکی باشی لەگەڵ هەرێمەکەی ئێمە هەبووە و گفتوگۆی ئێمەش لەگەڵ دیمەشق بەشێک دەبێت لە دانوستاندنەکان.”

سەرچاوەیەک لە دەم پارتی چەند بهێنیەکی سەردانی دووەمی شاندی دەم پارتی بۆ ئیمرالی باس دەکەن، لەسەر زاری سری سوورەیا ئۆندەر و پەرڤین بوڵدان رایانگەیاندووە، ئۆجەلان دەیەوێت لە (15)ـی شوبات لە ساڵیادی دەستگیرکردنی (26) ساڵەی و گەراندنەوەیان بۆ تورکیا پەیامەی چەکدانانی پەکەکە رابگەیەنێت و ئۆجەلان پێی باش بووە پەیامەکەی بەشێوەی تۆمارکردنی ڤیدیۆی دەنگی بڵاوبکاتەوە، بەڵام بەرپرسانی حکوومەتی تورکیا پێیان باش نەبووە و دەیانەوێت بەشێوەی نوسراو پەیامەکە بخوێندرێتەوە.

بەپەلە

سەرۆکی حکومەت هەموو پشتیوانییەکی بۆ سەرخستنی پرۆسەی ئاشتیی لە تورکیا دەربڕی

ئەمڕۆ چوارشەممە 2/19 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە شاندی ئیمرالیی دەم پارتی …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *