نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / سەرۆكی حكوومەت سەركۆنەی هێرشەكەی نیو ئۆڕلیانز دەكات

سەرۆكی حكوومەت سەركۆنەی هێرشەكەی نیو ئۆڕلیانز دەكات

سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان سەركۆنەی ھێرشە تیرۆریستییەكەی ئەمڕۆی شاری نیو ئۆڕلیانزی ئەمەریكا كرد كە بەهۆیەوە 10 كەس كوژران و 30ی دیكەش بریندار بوون.

مەسرور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئێكس رایگەیاند “سەركۆنەی هێرشە تیرۆریستییەكەی نیو ئۆڕلیانز دەكەم”.

راشیگەیاند “حكوومەتی هەرێمی كوردستان لەم كاتە سەختەدا هاوسۆز دەوەستێت لەگەڵ كەسوكاری قوربانییان و گەلی ئەمەریكا”.

مەسرور بارزانی هەروەها رایگەیاند “گەلی كوردستان لە شەڕی تیرۆردا قوربانییەكی ئێجاگار زۆری داوە”.

سەرۆكی حكوومەت ئاماژەشی دا “تیرۆر تاكو ئێستا هەڕەشە بۆ سەر ناوچەكە و تەواوی جیهان”.

شەوی رابردوو لە كاتی ئاهەنگگێڕانی سەری ساڵی نوێی 2025، بارهەڵگرێك بە خێراییەكی زۆر چووەتە نێو شوێنێكی گەشتیاری لە شاری نیو ئۆڕلیانز لە ئەمەریكا كە پڕ بووە لە خەڵك و دواتریش تەقەی كردووە.

پۆلیسی ئەمەریكا رایگەیاند: هێرشەكە تیرۆریستی بووە و بەهۆیەوە 10 كەس گیانیان لەدەستداوە و 30 كەسی دیكەش بریندار بوونە.

بەپەلە

پەروەردەی هەولێر 13 ڕێنمایی نوێی بۆ خوێندنی ئەلیکترۆنی و بەردەوامیی پڕۆسەی خوێندن بڵاوکردەوە

گرنگترین خاڵەکانی ناو ڕێنماییەکان: 1- قوتابخانە حکوومییەکان پێویستە سوود لە هەردوو پۆرتال و پلاتفۆرمی (ئی-وانە) …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *