نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / سه‌رۆكی حکوومەت پيرۆزبايى له‌ سه‌ڵاحه‌دين محه‌مه‌د به‌هائه‌دين ده‌كات

سه‌رۆكی حکوومەت پيرۆزبايى له‌ سه‌ڵاحه‌دين محه‌مه‌د به‌هائه‌دين ده‌كات

ئه‌مڕۆ دووشەممە‌، 30ی 12ی 2024، مەسرور بارزانى، سه‌رۆكى حکوومەتی هه‌رێمى كوردستان، له‌ په‌يوه‌ندييه‌كى ته‌له‌فۆنيدا، به‌ بۆنه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ى به‌ ئه‌ميندارى گشتيى يه‌كگرتووى ئيسلاميى كوردستان و سه‌ركه‌وتنى كاره‌كانى كۆنگرەی نۆیەم، پيرۆزبايى له‌ سه‌ڵاحه‌دين محه‌مه‌د به‌هائه‌دين و يه‌كگرتووى ئيسلاميى كوردستان كرد و هيواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواستن.

لە پەیوەندییەکەدا، هەروەها باس لە قۆناغی هەستیاری ئێستا کرا و جەخت لە کارکردنی پێکەوەیی لە پێناو پاراستنی بەرژەوەندییە نیشتمانییەکان کرا.

ئه‌ميندارى گشتيى يه‌كگرتووى ئيسلاميى كوردستان، سوپاس و پێزانینی بۆ پەیوەندیی و پیرۆزباییکردنی سەرۆکی حکوومەت دەربڕی

بەپەلە

چەند بڕیارێک لە وەزارەتی سامانە سروشتییەکانەوە لەبارەی نرخی بەنزین

راگەیەنراوێک لە وەزارەتی سامانە سروشتییەکانەوە: لەسەر ڕاسپاردەی ڕێزدار مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *