
ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە 29ی کانوونی یەکەمی 2024 سەرۆک مەسعود بارزانی، لە ڕێی تەلەفۆنەوە پەیوەندیی بە مامۆستا سەلاحەددین بەهائەدین ئەمینداری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان کرد.
لەم پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا سەرۆک بارزانی پیرۆزباییی بەستنی کۆنگرەی یەکگرتووی ئیسلامی و هەڵبژاردنی سەرکردایەتیی تازە و دووبارە هەڵبژاردنەوەی وەک ئەمینداری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان لە مامۆستا سەلاحەددین بەهائەدین کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست.
هاوكات جەخت لە هەماهەنگی و تەباییی نێوان هێز و لایەنە سیاسییەکانی کوردستان کرایەوە.
چرکە دامەزراوەیەکی میدیایی ئەهلی و ئازادە، خاوەنی گۆڤار و ماڵپەڕی چرکەیە