نوێترین هەواڵ
سەرەتا / عێراق / سكرتێژی گشتی نەتەوە یەكگرتوەكان و وەزیری دەرەوەی عێراق دۆخی سوریا تاوتوێ دەكەن

سكرتێژی گشتی نەتەوە یەكگرتوەكان و وەزیری دەرەوەی عێراق دۆخی سوریا تاوتوێ دەكەن

ئەنتۆنیۆ گوتێرێس، سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتوەكان و فواد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق، ئەمڕۆ چوارشەممە، لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا پێشهاتەكانی ناوچەكەو بەتایبەت دۆخی سوریایان تاوتوێ كرد.

بەپێی راگەیەندراوێكی وەزارەتی دەرەوەی عێراق، لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەكەدا، سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتوەكان ئاماژەی بەوەداوە، نەتەوە یەكگرتوەكان لەڕێگەی نوێنەری تایبەتی خۆیەوە لە سوریا، بەشێوەیەكی بەردەوام چاودێری دۆخی ئەو وڵاتەو كێشەكان دەكات.

وەك لە راگەیەندراوەكەدا هاتوە، سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتوەكان نیگەرانی خۆی دەربڕی لەبارەی گرژییەكانی نێوان گروپە چەكدارەكان و شەڕڤانانی هەسەدە لە سوریاو هێمای بۆ ئەوەش كردوە كە لەگەڵ توركیاو قەتەر لەسەر خەتن بۆ تاتوێكردنی هێوركردنەوەی بارودۆخەكە.

بەپەلە

 پارتی بۆ دیاریکردنی کاندیدی جێگری سەرۆکی پەرلەمان دەچێتە بەغدا

لەگەڵ ئەندامانی فراکسیۆنی خۆی لە پەرلەمانی عێراق کۆدەبێتەوە. بەشێکی دیکەی سەردانەکەی شاندی پارتی بۆ بەغدا، …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *