
ئێوارەی ئهمڕۆ سێشهممه 10/29، مەسرور بارزانى، سهرۆكى حکومەتی ههرێمى كوردستان، پێشوازى له ئەلینا ڕۆمەناوسکی، باڵيۆزى ئهمريكا له عێراق كرد.
بابەتی سەرەکيی گفتوگۆکان تایبەت بوو بە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و ئەنجامەکانی. باڵیۆزی ئەمریکا پیرۆزبایی سەرکەوتنی هەڵبژاردنی لە سەرۆکی حکومەت کرد و ئاماژەی بەوە دا کە پرۆسەکە بە شێوەیەکی ڕێکوپێک و لە کەشێکی ئاسایی و ئاشتیيانە بەڕێوەچوو و ڕێژەی بەشداریش بەرز بوو.
هەردوولا هاوڕابوون لەسەر گرنگیی دەستکردن بە ڕێکارەکانی پێکهێنانی کابینەی نوێ و لەیەکتێگەیشتنی لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان لەمبارەیەوە.
لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەدا، هەوڵەکانی دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان و پێویستیی چارەسەرکردنی کێشەکانی بەردەم پرۆسەی هەناردەکردنەوە تاووتوێ کر