
وردەکاری لە کۆمێنتە
لە هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان، یەکێتی له ڕێگای دەنگدانی تایبەت کورسیەکی کۆتاکانی بەخشی بە ڕەیان کلدانی، هاوپەییمانی بەرەی موقاومەی ئێران.
سەرچاوەیەکی باڵای دەباشان بۆ چرکە، ڕای گەیاند ، به ڕونی یەکێتیی ئاگادار کرایەوە دەبێت کورسی کۆتایی مەسیحی لە سنوری سلێمانی بۆ ڕەیان کلدانی بێت، ئێمەش فەرمانمان جێبەجێکرد.
سەرچاوەکە دەڵێ، بافڵ تاڵەبانی زۆر دەترسا کورسی کۆتایی بۆ نوێنەرەکەی کلدانی نەبێت و پاشتر سەرزەنشت بکرێت لە لایەن سەرکردایەتی بەرەی موقاومە، بۆیە فەرمانی کرد لە هێزی تایبەت پێشمەرگە دەنگی پێبدەن، دەگرنا لە ناوچەیەکی سەد لە سەد موسڵمان چۆن دەبێت مەسیحیەک دەنگ بەدەست بهێنێت.