نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / مەسرور بارزانی: پارتی هەمووکات چەترێک بووە بۆ کۆکردنەوەی بیروڕا جیاوازەکان

مەسرور بارزانی: پارتی هەمووکات چەترێک بووە بۆ کۆکردنەوەی بیروڕا جیاوازەکان

J

مەسرور بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان لەگەڵ ژمارەیەك وەبەرهێنەر و بازرگان و خاوەنكاری دهۆک کۆبووەوە.

ئەمڕۆ شەممە 5/10/2024، مەسرور بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە کۆبوونەوەی لەگەڵ ژمارەیەك وەبەرهێنەر و بازرگان و خاوەنكاری دهۆک گوتارێکی پێشکەش کرد و رایگەیاند: “پارتی بێمنەتە، چونكە لەو باوەڕەدایە كە وەك حزبێكی ڕزگاریخوازیی كورد و كوردستانی، هەموو كەسێك، لە هەر ئایین و نەتەوەیەك بێت لە كوردستان، جێی لەنێو پارتی دەبێتەوە، بۆیە تا دەنگدەرانی ئەم هەڵبژاردنە زیاتر بێت، پێمانوایە كە دەنگی پارتی زیاتر دەبێت، بۆیە هیوادارم ئێوە بچنە دەنگدان.”

گوتیشی: “پارتی لە سەردەمی دەستپێكردنی خەباتی سیاسیی خۆی تاوەكوو ئێستا، هەموو دەم چەترێك بووە بۆ كۆكردنەوەی هەموو بیروبۆچوونی جیاوازی كوردستان و حزبێكی نەتەوەیی و نیشتمانی بووە، هەموو بۆچوونی جیاواز لەنێو پارتیدا جێی خۆی هەبووە، پارتی لەژێر سەركردایەتیی بارزانی نەمر تاوەكوو ئەمڕۆ، بۆ ڕۆژێكیش موساوەمەی لەسەر مافی خەڵكی كوردستان نەكردووە و لێرەشەوە نایكات.”

ئاماژەشی بەوەدا: “لە مێژووی پارتیدا دەستكەوتی زۆر بۆ ئەم میللەت و قەوارەیەی بەدەست هێناوە، سوپاس بۆ خوا، ئێستا كەسێك رابەرایەتیی ئەو حزبە دەكات كە ئێمە هەموومان شانازیی پێوە دەكەین كە خاوەنی چەندین دەستكەوتە و لەژێر سەركردایەتیی سەرۆك بارزانی، چۆن پارتی تاوەكوو ئێستا سەركەوتوو بووە، لێرەشەوە ئینشائەڵا سەركەوتنی مەزنتر بەدەست دەهێنێت.”

هەروەها جێگری سەرۆکی پارتی راشی گەیاند: “ئێمە نامانەوێ تەنیا باسی مێژوو بكەین، بەڵام ئێمە كە باسی مێژوو دەكەین، بۆ ئەو گەنجانەیە كە رەنگە بەشێكیان لەنێو ئەو مێژووەدا نەژیابن، تا گەنجی ئێمەش بزانن كە ئەم كوردستانەی ئەمڕۆ دەیبینین، بەرهەمی خەباتی شەهید و پێشمەرگەكانمان و خۆڕاگریی خەڵكی كوردستانە كە پارتی سەركردایەتیی ئەو مێژووە دوور و درێژە دەكات، ئەوە بە ئاسانی بەدەست نەهاتووە و ئێمەش قەبووڵ ناكەین بە ئاسانی لەدەست بچێت، بۆیە هەر كەسێك پێشبینیی ئەوە بكات كە پێی دەكرێت ئەم دۆخە لەناو ببات بۆ بەرژەوەندیی شەخسی یان بۆ بەرژەوەندیی حزبەكەی، دەبێ بزانێت ئەم وڵاتە خاوەنی هەیە كە خاوەنی ئەم وڵاتەش خەڵكی كوردستانن و پارێزەری ئەم وڵاتە پێشمەرگەن و لە سەرووی هەموو پێشمەرگەش سەرۆك بارزانییە، بۆیە هەر كەسێك بیر لە تێكدانی ئەم دۆخە بكات، دەبێ بزانێت كە ڕووبەڕووی میللەتێك دەبێتەوە و ڕووبەڕووی پێشمەرگەیەك دەبێتەوە كە هیچ جارێك خۆی بۆ دوژمنان نەچەماندۆتەوە.”

ئەوەشی خستە روو: “دەستكەوتی ئێمە لە هەموو بوارێكدا زۆرن، نەك تەنیا لە خۆڕاگری و بەرگریكردن لە شەرەف و كەرامەتی میللەتمان و خاكمان، بەڵكوو لە ئیدارەدانی وڵاتیش ئەگەر سەیر بكەن، هەر جێیەك پارتی لێ بێت، ئاوەدانی لێیە، هەر جێیەك و هەر شوێنێكیش كە پارتی سەركردایەتی لێ كردبێت، دەبینن كە ئەمن و ئاسایش و ئارامی و هێمنایەتی لە وڵاتی ئێمەدا هەبووە، چونكە پارتی لە وەختی ئاشتیدا پێش دەكەوێت.”

گوتیشی: “خەڵكی ناحەز و خەڵكی دی زۆر جار هەوڵدەدەن دۆخەكە تێك بدەن بۆ ئەوەی لە دۆخێكی ئاوادا گەشە بكەن كە فەوزا و كێشەی تێدا بێت، بە پێچەوانەی پارتی.”

ئاماژەشی بەوە دا: “ئێمە باسمان لەوە كرد كە دۆخی ئەم دەڤەرە (رۆژهەڵاتی ناوەڕاست) بە كاتێكی دژواردا تێپەڕ دەبێت، ئەم دۆخە كەس نازانێ بەرەو كوێ دەچێ، بەڵام لەژێر سەركردایەتیی حەكیمانەی بارزانی و پارتی، ئێمە هەموو هەوڵێك دەدەین كە پارتی و خەڵكی كوردستان و قەوارەی هەرێمی كوردستان تێكەڵی ئەو كێشانە نەبێت. بەڵام ئەگەر دۆخەكە وای لێهات لەبەر هەر هۆكارێك ناحەز تەماحیان لە دۆخی هەرێمی كوردستان كرد یانیش ویستیان رق و كینەی خۆیان لەسەر میللەتی ئێمە بڕێژن، بیر لەو رۆژە بكەنەوە كە لەو ڕۆژەدا كێ ئامادەیە رۆحی خۆی بكاتە قوربانیی ئەو قەوارە و ئەو میللەتەی؟ بێگومان پێش ئێستاش، وەك چۆن پارتی هەمیشە لە بەرگریكردن لەو میللەت و ئەو خاكەدا بووە، هەر كاتێك پێویست بێت بۆ ئەوەی خۆی بكاتە قوربانی، پارتی ئامادەیە بە ڕۆح و گیان خۆی بكاتە قوربانیی كەرامەت و دەستكەوتەكانی ئەو میللەتە.”

راشی گەیاند: “زۆر لایەنی دیكە ئێستا لەو خۆشییەی هەیە، زۆر بەڵێن دەدەن و زۆر درووشم بەرز دەكەنەوە، بەڵام لە كاتی تەنگانەدا ئێمە نەمانبینین و لە هیچ جێیەك دیار نەبوون، كاتێك داعش هات دیار نەبوون، كاتێك پەلاماری كوردستانیان دان، نە لە پردێ و نە لە سحێلا ئێمە كەسمان لەگەڵ خۆمان نەبینی، ئێمە بە تەنیا ئەم قەوارەیەمان پاراست و ئەگەر خوا بیەوێ، هەر كاتێك پێویست بێت، ئێمە ئامادەین بۆ پاراستنی ئەم قەوارەیە.”

مەسرور بارزانی گوتیشی: “هەندێك جار كە سەیر دەكەین، بانگەشەی ئەوان باشترین خزمەتە بۆ پارتی، چونكە راستیی هەموو لایەنێك دەردەكەوێت. ئسلوبی قسەكردنی ئەوان، قسەكانیان، رەفتاریان چەندە بۆ خەڵكی دیار بێت، ئێمە پێمان خۆشترە، تاوەكوو خەڵك هەموان بناسێت و بزانێت هەركەس بای چەندە؟”

بەپەلە

مەسرور بارزانی بڕیارێکی لە بەرژەوەندیی سنووری قەزای پشدەر دا

بە بڕیاری سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی، بەشێکی داهاتی مەزری کێلێ بۆ پرۆژە تەواونەکراوەکانی سنووری قەزای …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *