نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / سەرۆک بارزانی پەیامێکی پیرۆزبایی بۆ یادی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام بڵاو کردەوە.

سەرۆک بارزانی پەیامێکی پیرۆزبایی بۆ یادی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام بڵاو کردەوە.

لە پەیامەکەی سەرۆک بارزانی هاتووە: “بە بۆنەی جەژنی مەولود و لەدایکبوونی پێغەمبەری مەزن حەزرەتی محەمەدولمستەفا (درودی خوای لەسەر بێت) گەرمترین پیرۆزبایی لە سەرجەم موسڵمانانی کوردستان و عێراق و هەموو جیهان دەکەم.”

هەروەها سەرۆک بارزانی لە پەیامەکەیدا راشی گەیاندووە: “لەخودای گەورە داوکارین لەم بۆنە پیرۆزەدا دەرگەی ڕەحمەت و بەرەکەت بۆ گەلی کوردستان و سەرجەم گەلانی ناوچەکە بکاتەوە و خێر و ئاشتی و پێکەوەژیان سەرانسەری جیهان بگرێتەوە.”

دەقی پەیامەکە:

پەیامی سەرۆک بارزانی بۆ یادی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام (جەژنی مەولود)

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

بە بۆنەی جەژنی مەولود و لەدایکبوونی پێغەمبەری مەزن حەزرەتی محەمەدولمستەفا (درودی خوای لەسەر بێت) گەرمترین پیرۆزبایی لە سەرجەم موسڵمانانی کوردستان و عێراق و هەموو جیهان دەکەم.

لەخودای گەورە داوکارین لەم بۆنە پیرۆزەدا دەرگەی ڕەحمەت و بەرەکەت بۆ گەلی کوردستان و سەرجەم گەلانی ناوچەکە بکاتەوە و خێر و ئاشتی و پێکەوەژیان سەرانسەری جیهان بگرێتەوە.

والسلام علیکم و رحمة الله و بركاته

مسعود بارزانی
١١ ربيع الأول ١٤٤٦
١٤ی ئەیلوولی ۲٠۲٤

بەپەلە

سەرۆکی حکومەت: بە گەشبینییەوە لە داهاتوو دەڕوانین و کار دەکەین لەپێناو زیاتر پێشخستن و بووژانەوەی ئابووريی کوردستان

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە دیدارێکی لەگەڵ ژمارەیەک لە هاووڵاتییانی پاریزگای هەولێر لە چوارچێوەی بەرنامەی …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *