نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / سەرچاوەیەکی تایبەت بۆ چرکە چۆنیەتی هاوکاری یەکێتیی بۆ میتی تورکیا ئاشکرادەکات

سەرچاوەیەکی تایبەت بۆ چرکە چۆنیەتی هاوکاری یەکێتیی بۆ میتی تورکیا ئاشکرادەکات

کاتژمێر 11ـی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ فڕۆکەی بێفرۆکەوان ئۆتۆمبێڵێکی ئەندامانی پەکەکەی لەسەر ڕێگای سەیدسادق کردە ئامانج دوو کوژراو بریندارێکی لێکەوتەوە.

سەرچاوەیەکی ئەمنیی تایبەت لە سلێمانی بۆ چرکە ئاشکرای کرد، دەزگا ئەمنییەکانی یەکێتی لە دژەتیرۆر و کۆماندۆ، دەستیان لەگەڵ میتی تورکیا تێکەڵکردووە، هاوکاری جدیان لە پدانی زانیاری لەسەر ئەندامان و بەرپرسانی پەکەکە تیرۆر کردنیان.

سەرچاوە تایبەتەکە بۆ چرکە وتیشی: GPS بەسراوە لە ئۆتۆمبێلەکەی ،هێرۆ بەهائەدین و گوڵستان، بەسرابویەوە بە ناوەندی میتی تورکیا، لەوێشەوە بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لێیاندراو تیرۆرکران، لە سەر ڕێگای سەیدسادق.

سەرچاوە تایبەتەکە وتیشی: یەکێتی لە ڕێگای دەزگا ئەمنییەکانی ، بۆ کەمکردنەوەی فشارەکانی سەری لەلایەن دەوڵەتی تورکیا هاوکاری میتی تورکیا دەکات بۆ کوشتنی سەرکردە و ئەندامانی پەکەکە.

زیاتر زانیاریدا و دەڵێ، سنوری ناوچەی سەوز هیچ لەبار نییە بۆ کەسانی سەر بە پەکەکە دەبێت دانەبەزنە ناو شارەکان، یەکێتی پلانێکی وردی داناوە بۆ کوشتنیان لە ڕێگای درۆنی تورکییە ، هەمووشی لە چوارچێوەی ڕێکەوتنێکی سەرانی یەکێتی و تورکیادایە.

بەپەلە

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی نوێی ڤاتیکان لە عێراق دەکات

ئه‌مڕۆ شەممە 16ی ئایاری 2026، سەرۆک مەسعود بارزانی، پێشوازی لە مەتڕان میرۆسلاڤ ڤاچۆڤسکی، باڵیۆزی نوێی …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *